Daily Archives: تشرینی دووه‌م 27, 2020

سەرۆکی زانکۆ و شاندی یاوەری بەشداری لە وۆرکشۆپێک لە وڵاتی تورکیا دەکەن

شاندی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەسەرپەرشتی پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی بە یاوەری شاندی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەسەرپەرشتی د. محمد حسێن کەلاری سەرۆکی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری بەشداری لە وۆرکشۆپی تایبەت بە پڕۆژەی رێکخراوی سپارکی هۆڵەندی دەکەن.

وۆرکشۆپەکە لە ماوەی نێوان لە 26تا29ـی نۆڤەمبەری 2020 لە ووڵاتی تورکیا شاری ئەستەمبۆل بەڕێوەدەچێت دەربارەی
– پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن.
– ئاشنابوون بە پڕۆسەی بۆلۆنا بە نێودەوڵەتی کردنی زانکۆکان.
– مێژووی سیستەمەکانی خوێندن لە جیهاندا و گۆڕانکاریەکان بەپێی پێویستی سەردەمییانە.

شاندی زانکۆمان پێکهاتبوو لە سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی د. نجیب تۆما، د. بۆتان مجید ئاسنگەر سەرپەرشتیار لە بواری پەرەپێدانی پڕۆگرامەکان لە بوارەکانی ئۆتۆکاد، د.ئاراس قادر خۆشناو سەرپەرشتیار لە بواری بازاڕگەری، م. ناظم سەرپەرشتیار لە زمانی ئینگلیزی، لەگەڵ ژمارەیەک مامۆستای زانکۆمان بەشدار بوون لە وۆرکشۆپەکە.

شایانی باسە هەردوو زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر زانکۆی موسڵ هاوبەش و سوودمەندن لەم پرۆگرامە کە لەلایەن رێکخراوی سپارک بەرێوە دەچێت  بە بەشداری کردنی شارەزایان لە هەردوو وولاتی هۆلانداو تورکیا.