Monthly Archives: تشرینی یه‌كه‌م 2020

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کاتی دەستپێکردنی خوێندنی باڵا دبلۆمی باڵای یەکساڵە، ماستەر و دکتۆرا رادەگەیەنێت

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەفەرمانێکی زانکۆیی کاتی دەستپێکردنی خوێندنی باڵا دبلۆمی باڵای یەکساڵە، ماستەر و دکتۆرا راگەیاند و رۆژی یەکشەممە 1ـی نۆڤەمبەری 2020ـی وەک یەکەم رۆژی دەستپێکی خوێندن دیاری کرد.

هەروەها لە فەرمانەکە دا هاتووە کە رۆژی چوارشەممە 28ـی ئۆکتۆبەری 2020 دواکاتە بۆ تەواو کردنی مامەڵەی وەرگیراوان.

لێژنەی باڵای بەدواداچوون و سەرپەرشتی کردنی بۆلۆنا پرۆسێس و سیستەمی ئی سی تی ئێس کۆبوونەوە

رۆژی دووشەممە رێککەوتی 26ـی ئۆکتۆبەری 2020 بەسەرپەرشتی سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د کاوە عبدالکریم شێروانی لێژنەی باڵای بەدواداچوون و سەرپەرشتی کردنی بۆلۆنا پرۆسێس و سیستەمی ئی سی تی ئێس لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر 11یەمین کۆبوونەوەی ئەنجام دا.


بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی باڵا دواین گۆڕانکاری و پێشنیارەکانی پێویست بە پرۆسەی جێبەجێ کردنی سیستەمی ئی سی تی ئێس لە کۆلێژو پەیمانگاکانی زانکۆمان تاوتوێ کرا.


لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان و چۆنیەتی خۆپاراستنی مامۆستایان و قوتابیان و فەرمانبەرانی زانکۆ کرایەوە و چەندین راسپاردە و ڕێنمای نوێ لەسەر سیستەمی ئی سی تی ئێس پەسەند کران و بڕیار درا گشتاندنیان بۆ دەکرێت بۆ سالی نوێی خوێندن، کۆلێژ و پەیمانگاکان جێبەجێ بکرێن.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و وەزارەتی پێشمەرگە بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان پرۆژەیەک رادەگەیەنن

رۆژی یەکشەممە رێککەوتی 25ـی ئۆکتۆبەری 2020 شاندیکی وەزارەتی پێشمەرگە بە یاوەری راوێژکاران لە هێزەکانی هاوپەیمانان سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێریان کرد و لە لایەن سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و بەرێوبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانەوە پێشوازییان لێکرا.

 لە کۆبوونەوەیەکدا لەنێوان هەردوو لا باس لە کار و چالاکییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرا و پێشنیار کرا لە داهاتوودا زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانان پێداچوونەوە بە پرۆگرامی کۆلێژی ئەرکان بکەن و زانکۆمان خولی جیاجیا بۆ ئەفسەرانی پێشمەرگە بکاتەوە لە چوارچێوەی ئەو چالاکییانەی کە وەزارەتی ناوبراو ئەنجام دەدرێت.

 بۆ ئەم مەبەستەش د. عبداللە عمر یاسین هەماهەنگکاری پرۆژەکە گووتی: وەک سەرەتایەک زانکۆمان خولێکی یەک هەفتەیی بەناوی بەرێوەبردنی پرۆژە بۆ 25 ئەفسەر دەکاتەوە کە لە بەرێوبەرایەتی چاکسازی لە وەزارەتی ناوبراو بەرێوەدەچێت و بروانامە بەسەر بەشداربوواندا دابەش دەکرێت.

شاندی وەزارەتی پێشمەرگە پێکهاتبوون لە بەرێزان عمید روکن هەژار بەرێوبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکان، لیوا دلێر عمر میران لە بەرێوبەرایەتی چاکسازی، مقدم شاخەوان سەلام، شاندی هاوپەیمانان پێکهاتبوون لە مقدم بنیامین(هێزی ئەڵمانی بۆ بەهێزکردنی تواناکان لە عێراق)، مقدم یاڤیس، رائد پیتەر، عقید بێرتریند لە کونسولخانەی هۆڵەندا.

DSC_0582-min
DSC_0591-min
DSC_0558-min
DSC_0572-min
DSC_0579-min
DSC_0608-min

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر زنجیرەیەک وۆرکشۆپ دەربارەی داتابەیسی ئی سی تی ئێس ئەنجام دەدات

لیژنه‌ی دروست كردنی داتابه‌یسی سیستەمی (ئی سی تی ئێس)ـی بۆلۆنا پرۆسس لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر زنجیره‌یەک وۆركشۆپی ئه‌نجامدا له‌ کۆلێژ و پەیمانگاکانی سەر بە زانکۆمان لە ماوه‌ی 18 بۆ 22-10-2020، کە هەریەک لە سەرۆک بەشەکان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی فەرعی و ئه‌ندامانی لیژنه‌كان بەشداربوون.

لە وۆرکشۆپەکاندا بەشێوەیەکی کرداری چۆنیەتی دروست کردنی بۆردی نمرە و ناردنی نمرەی قوتابیان بۆ بۆردی نمرە  روونکرایەوە و دواتر باس لە چۆنیەتی بارکردنی بابەتەکان کرا لە سەر قوتابیان ئەگەر هاتوو قوتابی وانەی ماوەی لە سمستەرێک هەبوو، ئینجا گواستنەوەی قوتابیان لە سمستەرێک بۆ سمستەرێکی تر.

لێژنەی دروست کردنی داتابەیسی سیستەمی (ئی سی تی ئێس)ـی بۆلۆنا پرۆسس پێک دێت لە م. یاسین م. ڕێبوار م. گۆران م. یوسف م. خورشید م. دیار م. ابراهیم  م. نیهاد.

ects workshop (1)
ects workshop (2)
ects workshop (3)
ects workshop (4)
ects workshop (5)
ects workshop (6)
ects workshop (7)
ects workshop (8)
ects workshop (9)
ects workshop (10)
ects workshop (11)
ects workshop (13)
ects workshop (15)