لێژنەی باڵای بەدواداچوون و سەرپەرشتی کردنی بۆلۆنا پرۆسێس و سیستەمی ئی سی تی ئێس کۆبوونەوە

رۆژی دووشەممە رێککەوتی 26ـی ئۆکتۆبەری 2020 بەسەرپەرشتی سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د کاوە عبدالکریم شێروانی لێژنەی باڵای بەدواداچوون و سەرپەرشتی کردنی بۆلۆنا پرۆسێس و سیستەمی ئی سی تی ئێس لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر 11یەمین کۆبوونەوەی ئەنجام دا.


بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی باڵا دواین گۆڕانکاری و پێشنیارەکانی پێویست بە پرۆسەی جێبەجێ کردنی سیستەمی ئی سی تی ئێس لە کۆلێژو پەیمانگاکانی زانکۆمان تاوتوێ کرا.


لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان و چۆنیەتی خۆپاراستنی مامۆستایان و قوتابیان و فەرمانبەرانی زانکۆ کرایەوە و چەندین راسپاردە و ڕێنمای نوێ لەسەر سیستەمی ئی سی تی ئێس پەسەند کران و بڕیار درا گشتاندنیان بۆ دەکرێت بۆ سالی نوێی خوێندن، کۆلێژ و پەیمانگاکان جێبەجێ بکرێن.