Daily Archives: تشرینی یه‌كه‌م 12, 2020

سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە شاندێکی کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی دەکات

رۆژی دوو شەممە رێکەوتی 12ـی ئۆکتۆبەری 2020 سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی بە ئامادەبوونی هەردوو یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ و بەرێوبەری پەیوەندییە ئەکادیمییەکان پێشوازی لە شاندێکی کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا شاندی کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی کە پێک هاتبوون لە بەرێزان تیرێز باویل، غەسسان ئالوسی، باسیان لە کردنەوەی بەشی دروستکردنی پەلی دەستکرد لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر و ئامادەکارییە پێویستەکان کرد، هەروەها بە وردی باس لەو ئاستانگانە کرا کە دێنە پێش پرۆسەکە و چۆنیەتی چارەسەر کردنیان خرایە روو وە جەخت لە بەردەوامی کارەکان کرایەوە.

بریار وایە پرۆژەیەکی هاوبەشدا لە نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی بۆ کردنەوەی بەشی کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر وەک یەکەم بەش لەسەر ئاستی عیراق بەشی دروستکردنی پەلی دەستکرد لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر بکرێتەوە.، هەوەرها بریار وایە لە داهاتوویەکی نزیکدا یاداشتێکی لیک تێگەیشتن واژوو بکرێت لە نێوان زانکۆمان و کۆمیتەی ناوبراو بەمەبەستی هاوکاری و هەماهەنگی زیاتر.