Daily Archives: تشرینی یه‌كه‌م 7, 2020

ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات

رۆژی چوارشەممە رێککەوتی 7ـی ئۆکتۆبەری 2020 ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە ئامادەبوونی ئەندامەکانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا کە تیایدا کۆمەڵێک بریار و راسپاردە تاوتوێ دەکرێت.

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشێتە مامۆستا یەکەمەکانی پرۆسەی دڵنیایی جۆری

رۆژی چوار شەممە رێککەوتی 7ـی ئۆکتۆبەری 2020 بە ئامادەبوونی ژمایەک لە راگر و هەردوو یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ لە مەراسیمێکدا سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە سێ مامۆستای یەکەم لە سەر ئاستی زانکۆ و هەروەها مامۆستا یەکەمەکانی سەر ئاستی کۆلێژ و پەیمانگەتەکنیکیەکان لە پرۆسەی دڵنیایی جۆری.

سەرەتای مەراسیمەکە سەرۆکی زانکۆ وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا دەستخۆشی لە مامۆستایانی سەرکەوتوو لە پرۆسەی دڵنیایی جۆری کرد و هیوای بەردەوامی بۆ خواستن، هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە بۆ ئەم ساڵ پێمان باش بوو تەنها یەکەمەکانی پرۆسەکە بانگهێشت بکەین لەبەر بارودۆخی تەندروستی و جێبەجێ کردنی رێنماییە تەندروستییەکان، بەڵام نووسراوی سوپاس و پێزانین ئاراستەی هەموو ئەو مامۆستا بەرێزانە دەکەین کە لە پرۆسەکە نمرەی بەرزیان هێناوە.

دواتر دەستکرا بە دابەش کردنی رێزلێنانەکە لە لایەن سەرۆکی زانکۆوە.