Daily Archives: تشرینی دووه‌م 12, 2020

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر راستەوخۆ سەرپەرشتی رایی کردنی مامەڵەی دابەزینی خوێندنی قوتابیان دەکات

بەمەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەرێوەچوونی کارەکانی مامەڵەی دابەزینی خوێندنی قوتابیان لە بەرێوبەرایەتی تۆماری گشتی و ئاگاداربوون لە کێشە و گرفتەکان و چارەسەر کردنیان، سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی راستەوخۆ مامەڵەکان لە مەڵبەندی راوێژکاری قوتابیان رایی دەکات.

سەرۆکی زانکۆ دەستخۆشی لە بەرێوبەری تۆمار مامۆستا سەرسام خلیل شوانی و فەرمانبەرانی دیکەی بەرێوبەرایەتیەکە کرد کە لەماوەی رابردوو تا دوای دەوامی فەرمیش بەردەوام بوون و سەرجەم مامەڵەکانیان بەڕێ کردووە، هەروەها سەرۆکی زانکۆ پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ بەڕێوبەرایەتیەکە دووپات کردەوە بۆ ئەوەی بەباشترین شێوە لە هاوکاری کردن و جێ بەجێ کردنی کارەکانی دابەزاندنی خوێندنی قوتابیان بەردەوام بن.

tomar serdan (3)١
tomar serdan (1)-min
tomar serdan (6)-min
tomar serdan (2)-min
tomar serdan (5)-min
tomar serdan (7)-min
tomar serdan cover-min