Daily Archives: تشرینی دووه‌م 18, 2020

شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێریان کرد

رۆژی چوارشەممە رێککەوتی 18ـی نۆڤەمبەری 2020 شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێریان کرد و لەگەڵ بەرێوبەری ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆمان و مامۆستایانی سەرپەرشیاری خولی بەرێوەبردنی پرۆژە کۆبوونەوە.

شاندی وەزارەتی پێشمەرگە پێکهاتبوون لە بەرێزان مقدم شاخەوان سەلام و عمید جوهر جێگری بەرێوبەری چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و  شاندی هاوپەیمانان پێکهاتبوون لە مقدم بنیامین(هێزی ئەڵمانی بۆ بەهێزکردنی تواناکان لە عێراق)، مقدم یاڤیس، رائد پیتەر، عقید بێرتریند لە کونسولخانەی هۆڵەندا، ئامانجی کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە جێ بەجێ کردنی وانە وتنەوەی مامۆستایانی زانکۆمان لە خولەکە کە بریارە لە 6ـی دیسەمبەری 2020 دەست پێبکات و ماوەی دوو هەفتە دەخایەنێت، هەر لە کۆبوونەوەکەدا پێشنیار کرا کە زانکۆمان بەردەوام بێت لە کردنەوەی خولی دیکە بۆ ئەفسەرانی وەزارەتی ناوبراو.

خولەکە لە ناو بەرێوبەرایەتی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە بەرێوەدەچێت، و پاڵپشتی دارایی لە لایەن هاوپەیمانانەوە پێشکەش دەکرێت. بریارە ئەفسەرەکان لە فەرمانگە و بەشی جیاوازەوە بەشدارییان پێ بکرێت، بۆ ئەوەی لە دوای خولەکە دەست بە پێشکەش کردن و بەرێوەبردنی پرۆژە لە فەرمانگە و بەشەکانی خۆیان.