رۆژی پێنج شەممە رێککەوتی 11ـی شوباتی 2021 لە مەراسیمێکی شایستەدا بەئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و بەرپرسی هەردوو لێژنەی ناوچەی ئاسۆ مامۆستا لاوەند دزەیی و لێژنەی ناوچەی ئایندە مامۆستا کوان قەصاب، سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە هەر یەک لە مامۆستای خانەنشین جمال یوسف کوردا بەڕێوبەری پێشووی کارگێری سەرۆکایەتی زانکۆ لەپای ئەو خزمەتەی کە لە ماوەی 40 ساڵی رابردوودا پێشکەشی کردووە بۆ پێشخستن گەشەسەندنی خوێندنی تەکنیکی لە کوردستان، هەروەها ئەندازیار د. رەوەز کوردە بەهۆی وەرگرتنی خەڵاتی باشترین هەڵسەنگێنەری ساڵ لە گۆڤاری نێودەوڵەتی
(resources, conservation and recycling)
خاوەنی ئیمپاکت فاکتەر، لە کاتی بەخشینی خەڵاتەکان سەرۆکی زانکۆ وتەیەکی کورتی پێشکەش کرد و تیایدا پیرۆزبایی لە هەردوو مامۆستا کرد و بە گرنگییەوە باسی لە کار و چالاکییەکانی هەردوو مامۆستاکە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.