Monthly Archives: كانونی دووه‌م 2020

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پلانی پەسەند کراوی خوێندنی باڵا لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا بڵاو دەکاتەوە

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پلانی پەسەند کراو لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی تایبەت بە کورسیەکانی خوێندنی باڵای دبلۆمی باڵای ئەکادیمی، ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بڵاو دەکاتەوە.

پلانی پەسەند کراوی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر

دە‌رفه‌تێكی ناوازه‌ بۆ قوتابیانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر بۆ به‌شداریكردن له‌ پرۆگرامێكی نێوده‌وڵه‌تی گرنگ

بۆ دووەمجار زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر به‌شداره‌ له‌ پرۆگرامێكی نێوده‌ڵه‌تی شانبه‌شانی چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به‌ ناو نیشانی

(Global Solutions Sustainability Challenge)

له‌ رێگای ئه‌م پرۆگرامه‌وه‌ قوتابیانی به‌شداربوو ده‌رفه‌تی كاركردنیان بۆ ده‌ره‌خسێت له‌گه‌ڵ قوتابیانی ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وه‌كو تیم له‌سه‌ر بیرۆكه‌یه‌كی كار له‌رێگای ئینته‌رنێته‌وه‌

(virtual)

پرۆگرامه‌كه دوو کات و شێواز لەخۆی دەگرێت کە یەکەمیان ماوەی ٦ هەفتە دەخایەنێت لە رێکەوتی ١٦ـی شوباتی ٢٠٢٠ تاکو ٢٨ـی ئازاری ٢٠٢٠ هەروەها دووەمیان ماوەی ‌ ١٠ هه‌فته‌ ده‌خایه‌نێت لە رێککەوتی ٢ شوباتی ٢٠٢٠ تاکوو ١١ نیسانی ٢٠٢٠دەبێت
پێشبینی ده‌كرێت قوتابیان لە ماوەی پڕۆگرامەکەدا کە بەشیوەی ئۆنڵاین دەبێت هه‌فتانه‌رەنگە پێویست بكات (٢-٤) كاتژمێر ته‌رخان بكه‌ن بۆ ئه‌م پرۆگرامه‌ و تیمی سه‌ركه‌وتووی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م خه‌ڵات ده‌كرێن تاكو ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ بره‌خسێت بیرۆكه‌ی كاره‌‌كه‌یان بكه‌ن به‌ڕاستی.
‌له‌ رێگای ئه‌م پرۆگرامه‌وه‌ قوتابیان ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ره‌خسێت كه‌وا تواناكانی په‌یوه‌ندیكردنیان به‌ره‌وپێش به‌رن له‌گه‌ل كه‌سانێك له‌ كه‌لتووری جیاواز، به‌رز بونه‌وه‌ی تواناكانیان له‌ بواری بینینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری به‌رده‌وام بۆ كێشه‌ی كار و بازرگانی، به‌هێز كردنی تواناكانی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان، وه‌هه‌روه‌ها شاره‌زا بوون له‌ كار و هه‌مانهه‌نگی كردن به‌شێوه‌ی ئۆنلاین.
ئه‌م پرۆگرامه‌ له‌ پاڵپشتی ده‌كرێت لایه‌ن

(Stevens Initiative)

،وه‌هه‌روه‌ها سپۆنسه‌ر كراوه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و به‌رێوه‌ده‌برێت له‌ لایه‌ن

(Aspen Institute)

، وه‌هه‌روه‌ها جێ به‌جێ ده‌كرێت له‌ لایه‌ن

(IREX)

پێویستە قوتابى پاڵێوراو ئەم مەرجانەى خوارەوە تێدابێت:
١. به‌شداربوو پێویسته‌ قوتابى لە یەکێک لە کۆلێژە تەکنیکه‌کانى زانکۆ بێت.
٢. پێویسته‌ زمانى ئینگلیزى بە باشى بزانێت (قسەکردن و نوسین).
٣. پێویسته‌ كه‌سێكی پابەند بێت بە کات و بەردەوامبوون لەم پرۆگرامە.
دوا کات بۆ بەشداری له‌و پرۆگرامه‌ ٢٦ کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ە ،ئه‌و قوتابیانه‌ی ئاره‌زووی به‌شداریكردن ده‌كه‌ن ده‌توانن له‌رێگای ئه‌م لینکە داوا پێشكه‌ش بكه‌ن و دواتر چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ل دەکرێت

سەرۆکی زانکۆ هۆڵی تاقیکردنەوەکانی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی بەسەر دەکاتەوە

ئەمڕۆ شەممە رێککەوتی ۱٨ـی کانونی دووەمی ۲۰۲۰ سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی هۆڵی تاقیکردنەوەی دیاری کردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەری زمانی زانکۆ بەسەر کردەوە.


کاژێر ۱۱ـی پێش نیوەڕۆ سەرۆکی زانکۆ سەردانی سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێری کرد، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی دیاری کردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی، و دەستخۆشی لە بەڕێوبەر و مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەنتەری ناوبرا کرد کە لە رۆژی پشووی فەرمیدا بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە تاقیکردنەوەکەیان کۆتایی پێهێنا.

لە ماوەی رابردوودا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی تاقی کردنەوەی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەکانی زمانی زانکۆکان راگەیاند بۆ خوازیاران و مامۆستایان و فەرانبەران و قوتابیانی خوێندنی باڵا، بەمەبەستی دیاریکردنی ئاستیان بەشێوەیەکی فەرمی.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و رێکخراوی سپارکی هۆڵەندی رێککەوتنێک واژۆ دەکەن

ئەمڕۆ پێنج شەممە رێککەوتی ۱٦ـی کانونی دووەمی ۲۰۲۰ لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی پێشوازی لە شاندێکی رێکخراوی سپارکی هۆڵەندی کرد.

لە دیدارێکدا سەرۆکی زانکۆ و شاندی رێکخراوەکە رێککەوتنێکیان واژوو کرد بەمەبەستی ئەنجامدانی پرۆژەی پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن لە هەرسێ بواری (ئۆتۆکاد، بازاڕگەری، زمانی ئینگلیزی) لە نێوان زانکۆمان و رێکخراوەی سپارکی هۆلەندی.

لە دیدارەکەدا هەریەک لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، بەڕێوبەرانی بەڕێوبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان و پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن و سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار ئامادەی بوون.

پرۆژەکە لە لایەن حکومەتی هۆڵەندا پاڵپشتی دەکرێت بۆ یارمەتی دانی گەنجەکان بە شێوەیەکی گشتی و بەتایبەت ئەو گەنجانەی کە ئاوارەن لە هەرێمی کوردستان و لە زانکۆکان دەخوێنن.