وۆرکشۆپێک بۆ توێژەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە لایەن زانکۆی تەکنیکی باکور-موسڵ بەرێوەچوو

رۆژی چوارشەممە رێککەوتی 22ـی کانونی دووەمی 2020 بە ئامادبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و ژمارەیەک لە بەرێوبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ، نوێنەری (جامعة التقنية الشمالية- موصل) وۆرک شۆپێکی لە هۆڵی کۆنفرانسەکان بۆ توێژەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئەنجام دا، کە مەبەست لێی باسکردنی کۆنفرانسێکی زانستی نێودەوڵەتیە کە لە لایەن زانکۆی بەرێوەدەچێت، لە شاری ئەنتاڵیا لە وڵاتی تورکیا.

کۆنفرانسە زانستییە نێودەوڵەتییەکە لە ژێر ناونیشانی

2020 International Multi-Disciplinary Conference Theme: “Sustainable Development and Smart Planning”

دەبێت لە رێککەوتی 8 تا 10ـی نیسانی 2020 لە شاری ئەنتاڵیا بەرێوە دەچێت، بۆ زانیاری و بەشداری کردن لەو کۆنفرانسە سەردانی سایتی جامعة التقنية الشمالية- موصل بکەن.