ئەمڕۆ پێنج شەممە رێککەوتی ۱٦ـی کانونی دووەمی ۲۰۲۰ لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی پێشوازی لە شاندێکی رێکخراوی سپارکی هۆڵەندی کرد.

لە دیدارێکدا سەرۆکی زانکۆ و شاندی رێکخراوەکە رێککەوتنێکیان واژوو کرد بەمەبەستی ئەنجامدانی پرۆژەی پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن لە هەرسێ بواری (ئۆتۆکاد، بازاڕگەری، زمانی ئینگلیزی) لە نێوان زانکۆمان و رێکخراوەی سپارکی هۆلەندی.

لە دیدارەکەدا هەریەک لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، بەڕێوبەرانی بەڕێوبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان و پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن و سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار ئامادەی بوون.

پرۆژەکە لە لایەن حکومەتی هۆڵەندا پاڵپشتی دەکرێت بۆ یارمەتی دانی گەنجەکان بە شێوەیەکی گشتی و بەتایبەت ئەو گەنجانەی کە ئاوارەن لە هەرێمی کوردستان و لە زانکۆکان دەخوێنن.