رۆژی سێ شەممە رێککەوتی ١٤ـی کانونی دووەمی ۲۰۲۰ سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د کاوە عبدالکریم شێروانی بە یاوەری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د. جودت جعفر خطاب سەردانی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێری کرد.

مەبەستی سەردانەکە لە نزیکەوە ئاگاداربوون بوو لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی پەیمانگەی ناوبراو، هەر لەمیانی سەردانەکەیدا سەرۆکی زانکۆ کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ مامۆستایان و فەرمانبەران ئەنجام دا و پیرۆزبایی ئەو سەرکەوتنە بەرچاوەی لە ئامادەبووان کرد، کە زانکۆمان بەدەستی هێنا لە رێزبەندی نیشتمانی زانکۆکانی کوردستان و دواتر هانی مامۆستایانی دا کە لە پرۆسەی دڵنیایی جۆری بە شێوەیەکی رێک و پێک کارەکانیان بەرەو پێش ببەن، هەر لە کۆبوونەوەکە دا لە کێشە و گیروگرفتەکانیانی کۆڵیەوە بەمەبەستی چارەسەرکردن و بەرەو پێش بردنی کاروبارەکانی پەیمانگە.

شیاوی باسە ئەم جۆرە سەردانانە بەردەوامییان دەبێت بۆ گشت کۆلێژ و پەیمانگەکانی سەر بە زانکۆمان.