ئەمرۆ یەکشەممە رێککەوتی 12ـی کانونی دووەمی 2020 سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی فەرمانی ئاڵوگۆڕکردنی پۆستەکانی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و راگرانی هەرسێ کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری، کارگێری و تەندروستی هەولێر دەرکرد.
بەپێی فەرمانی زانکۆیی ژمارە 13/25ن لە 9/1/2020 وەنووسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا ژمارە 3 لە 7/1/2020 ئەمرۆ فەرمانی لێبوردن و راسپاردن بۆ هەریەک لەپۆستەکان بەم شێوەیەی خوارەوە دەرچوو:
لێبوردنی پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی لە ئەرکی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و راسپاردنی پ.ی.د. یوسف مصطفى رسول بە هەمان ئەرک بە وەکالەت.

لێبوردنی پ.ی.د. .جودت جعفر خطاب لە ئەرکی راگری کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر و راسپاردنی پ.ی.د. ئازاد احمد محمود بە هەمان ئەرک بە وەکالەت.

لێبوردنی پ.ی.مامۆستا اومێد ارشد عبدالوهاب لە ئەرکی راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر و راسپاردنی پ.ی.د. هۆشیار امین احمد بە هەمان ئەرک بە وەکالەت.

لێبوردنی مامۆستا زانا کنعان شاکر لە ئەرکی راگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر و راسپاردنی پ.ی.د. ایاد زکی صابر بە هەمان ئەرک بە وەکالەت.

دواتر لە رێورەسمێکدا نووسراوی سوپاس و پێزانین لە لایەن سەرۆکی زانکۆوە بەخشرایە راگرەکانی پێشوو لە بەرامبەر ئەو خزمەتانەی لە ماوەی رابردوودا لەو پۆستانەدا پێشکەشیان کردووە.


