رۆژی سێ شەممە رێککەوتی 7ـی کانونوی دووەمی 2020 سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی زانکۆکانی نێودەڵەتی لە تورکیا د. ئۆرهان حیکەمت عەزیزئۆغلو و شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا کە هەریەک لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، راگری کۆلێژەکانی تەکنیکی تەندروستی و ئەندازیاری، ئەمینداری ئەنجومەنی زانکۆ و بەرپرسی هۆبەی کۆمەک و یارمەتی لە بەرێوبەرایەتی پەیوەندییە ئەکادیمییەکان ئامادەیبوون، باس لە کارەکانی ساڵی داهاتووی ئەنجومەنەکە کرد و بریار وایە کۆبوونەوەکی گشتی لەم ساڵدا ئەنجامبدرێت.

شیاوی باسە پ.ی.د. کاوە شێروانی لە ئێستادا سەرۆکی لێژنەی کۆمیتەی ئەکادیمییە لە ئەنجومەنی زانکۆ نێودەوڵەتییەکان.
دواتر لە لایەن هەردوو سەرۆکی زانکۆ و سەرۆکی ئەنجومەنی ناوبراو پلاکێتی تایبەت بە زانکۆ و ئەنجومەنەکە ئاڵوگۆر کرا.
فۆتۆ: گۆران کەنعان


Video Player00:0003:05
ڕاپۆرت: کەناڵی تورکمان الی