ئەمڕۆ دوو شەممە رێکەوتی ٦ـی کانونی دووەمی ۲۰۲۰ سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د کاوە عبدالکریم شێروانی بە یاوەری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د. جودت جعفر خطاب سەردانی کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێری کرد.

سەردانەکە بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون بوو لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی کۆلێژی ناوبراو، هەر لەمیانی سەردانەکەیدا سەرۆکی زانکۆ کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان ئەنجام دا و لە کێشە و گیروگرفتەکانیانی کۆڵیەوە بەمەبەستی چارەسەرکردن و بەرەو پێش بردنی کاروبارەکانی کۆلێژ.

شیاوی باسە ئەم جۆرە سەردانانە بەردەوامییان دەبێت بۆ گشت کۆلێژ و پەیمانگەکانی سەر بە زانکۆمان.