Monthly Archives: تشرینی یه‌كه‌م 2019

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وێرکشۆپێکی تایبەت بە ئەلیکترۆنی کردنی زانکۆ بەڕێوەدەبات

بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی لە سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وێرکشۆپێکی نێودەوڵەتی لەژێر ناوی

(Toward EPU Digitalization)

بەسەرپەرشتی راهێنەری نێودەوڵەتی (پ.ی.د.محەمەد الزیات) کە لە وڵاتی میسرەوە سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە بەرێوەچوو.

وێرکشۆپەکە لە رۆژانی ٢٠ و ٢١ تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە سەنتەری توێژینەوە زانستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێووە چوو، بەبەشداری زیاتر لە ٣٥ مامۆستا و دکتۆر و ستافی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و تیایدا بەوردی باس لە سیستەمەکە کرا و پرۆفیسۆر محەمەد الزیات وردەکاری و زانیاری بۆ بەشداربوانی کۆنفرانسەکە باس کرد.

لە کۆتایی وێرکشۆپەکەدا پرسیار و سەرنجەکان ئاراستەی ڕاهێنەرەکە کرا و ئەویش بە وردی وەڵامی بەشداربووانی دایەوە.

 
 

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی گرێبەستی هاوکاری ئەنجامدانی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی نێوانیان نوێ دەکەنەوە

رۆژی پێنج شەمە ۱۷ـی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۹ بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆنفرانسی زانستی شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە سەرپەرشتی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی د.نجیب تۆما بتۆ و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی بۆ کاروباری زانستی د. محمد ئۆزدەمیر کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دا.

لە کۆبوونەوەکەدا بریاردرا بە نوێ کردنەوەی گرێبەستی هاوکاری ئەنجامدانی كۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی لەژێر ناونیشانی

International Engineering Conference (IEC)

كە لە ماوەی 26-27/2/2019 ئەنجام ئەدرێت لە بوارەكانی ئەندازیاری شارستانی،ئەندازیاری كۆمپیوتەر لەگەل زانكۆی تیشكی نێودەولەتی وە بە سپۆنسەری زانستی دەزگای ئەمریكی لقی عیراق

IEEE

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وێرکشۆپێکی تایبەت بە بۆڵۆنا پرۆسێسی لە پەیمانگەی تەکنیکی شەقڵاوە ئەنجامدا

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ پەیمانگای تەکنیکی شەقڵاوە، وۆرکشۆپێکی تایبەت بە سیستەمی بۆڵۆنا پرۆسێس لە پەیمانگاکە ئەنجامدا.

لەژێر ناونیشانی جێ بەجی کردنی پرۆسەی بۆلۆنا سیستەمی ئی سی تی ئێس بە ئامادەبوونی سەرۆکی لێژنەی کەرتی پسپۆریەکان د. بۆتان مجید ئاسنگەر(تەکنەلۆجی)، پ.ی م. ئومێد ارشد حەوێزی (پزیشکی)، ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی شەقڵاوە د. عبدالهادی عمر قۆجە، بەرێوبەری بەرێوبەرایەتی تەکنەلۆژیای زانیاری لە سەرۆکایەتی زانکۆ مامۆستا نیهاد خالید عبدالله و سەرۆک بەشەکان و مامۆستایانی پەیمانگەی ناوبراو بەڕێوەچوو.

وێرکشۆپەکە بەشێوەیەکی ڕوون شێوازی جێبەجێکردنی پڕۆسەی بۆلونا کرا بۆ گشت پسپۆریەکانی (پزیشکی و تەکنەلۆجی و کشتوکاڵی و کارگێڕی) لە لایەن د. ئاراس قادر خۆشناو و د. بۆتان مجید سانگەر و پ.ی. مامۆستا اومێد ارشد و د. توانا احمد مصطفی پێشکەشکرا، کە بە وردی چۆنیەتی جێبەجێ کردنی (بۆلۆنا پرۆسس)ی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە گشتی و لە پەیمانگەی تەکنیکی شەقڵاوە کرا کە بریارە بۆ ئەمساڵی خوێندن ۲٠۱۹ـ۲٠۲٠ لە قۆناغی یەکەمی سەرجەم بەشەکان جێ بەجێ بکرێت.

دواتر هەریەکە لە مامۆستا گۆران مقدید کریم و مامۆستا خورشید عادل حمزە و مامۆستا دیار جەمال حمد بەشێوەیەکی ورد و پراکتیکی هەلسان بە شیکردنەوەی ئەو داتابەیسەی کە لەلایەن لێژنەی دروستکردنی داتابەیسی بۆلۆنا پروسس لە سەرۆکایەتی زانکۆ دروستکرابوو بۆ ئامادەبوانی وۆرک شۆپەکە.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وۆرکشۆپێکی تایبەت بە بڵاوکردنەوەی توێژینەوە لە گۆڤارە زانستیەکان ئەنجامدەدات

سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وێرکشۆپێکی دوو ڕۆژەی ئەنجامدا، کە تایبەت بوو بە چۆنیه‌تى نووسین و بڵاوكردنه‌وه‌ى توێژینه‌وه‌ له‌ گۆڤاره‌ كانى زانسته‌ مرۆڤایه‌تیه‌كان.
وێرکشۆپەکە بۆ ماوه‌ى دوو رۆژ بەردەوام بوو له‌ رۆژانی ١٤ و ١٥ مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ له‌ سه‌نته‌رى توێژینه‌وه بەرێوەچوو، تیایدا ٤٨ توێژەر بەشدارییان کرد و لە لایەن د. عبدالله عمر یاسین و د. هەتاو کریم ئەنجام درا ‌.
شیاوی باسە وێركشۆپه‌کە له‌ ئه‌نجامى به‌شداریكردنى راهێنه‌رانه‌؛ له‌ خولێكى نێوده‌وڵه‌تى كه‌ له‌ زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى به‌رێوه‌چوو، به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ئه‌كادیمیاى به‌ریتانى و زانكۆى كۆلیژى لندن.