Daily Archives: تشرینی یه‌كه‌م 21, 2019

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وێرکشۆپێکی تایبەت بە ئەلیکترۆنی کردنی زانکۆ بەڕێوەدەبات

بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی لە سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وێرکشۆپێکی نێودەوڵەتی لەژێر ناوی

(Toward EPU Digitalization)

بەسەرپەرشتی راهێنەری نێودەوڵەتی (پ.ی.د.محەمەد الزیات) کە لە وڵاتی میسرەوە سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە بەرێوەچوو.

وێرکشۆپەکە لە رۆژانی ٢٠ و ٢١ تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە سەنتەری توێژینەوە زانستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێووە چوو، بەبەشداری زیاتر لە ٣٥ مامۆستا و دکتۆر و ستافی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و تیایدا بەوردی باس لە سیستەمەکە کرا و پرۆفیسۆر محەمەد الزیات وردەکاری و زانیاری بۆ بەشداربوانی کۆنفرانسەکە باس کرد.

لە کۆتایی وێرکشۆپەکەدا پرسیار و سەرنجەکان ئاراستەی ڕاهێنەرەکە کرا و ئەویش بە وردی وەڵامی بەشداربووانی دایەوە.