Daily Archives: تشرینی یه‌كه‌م 29, 2019

شاندێکى زانکۆی پۆلیتەکنکی هەولێر بەشداری پرۆژەیەکی یونسکۆ لە زانکۆى پیسای ئیتاڵی دەکات

رۆژی یەکشممە ٢٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەگەڵ نوێنەری ١٩ زانکۆ ، وەزارەتی وڵاتانی تر بەشداری پڕۆژەیەکی رێکخراوی یونسکۆیان لە زانکۆی پیسا

(The University of Pisa)

ـی ئیتاڵیا کرد، بەمەبەستی نوێکردنەوەى سیستەمى خوێندنی باڵا لە وڵاتەکانیان.
شاندەکەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ زانکۆى پیسای ئیتاڵی پێکهاتوون لە د. هێمن کاکەخان عەوڵا، بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەى زانستی و د.سامان عبدالقادر حسین، بەرێوەبەری سەنتەری زمان و هاوکات دووشاندی تری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و دهۆکیش بەشدار بوون.

رۆری رۆبێرتشاو، سەرپەرشتیاری باڵاى پڕۆژەکەیە لە رێکخراوی یونسکۆ لە شاری بەغداو باس لەوەدەکات، سەردانی ئەو شاندانە بۆ زانکۆی پیسای ئیتاڵی بۆ وەرگرتنی زانیاریە لەبارەی توێژینەوەى کۆڕسەکانى خوێندن بەگوێرەى بنەماکانى خوێندنى مەرکزیەتى قوتابیان تاوەکو هاوتەریبى ئەوروپا بێت کە ئەویش هاوتەریبە لەگەڵ ٤٨ لەم وڵاتانەى کە پرۆسەى بۆلۆنا جێبەجێدەکەن.

کاسرین ئیسحاق کە سەرپەرشتیار و راهێنەر، تاکو ئێستا سێ وێرکشۆپی لە هەرێمى کوردستان- عێڕاق لە هەر سێ زانکۆکانی پۆلیتەکنیکى هەولێر، سلێمانى و دهۆک لەسەر پرۆژەکەی یونسکۆ ئەنجامداوە لە بەهار و هاوینى ساڵی ٢٠١٩، کە چوارچێوەیەکیان بۆتوانست و سیستەمى بەکرێدیتکردن دروستکردووە.شاندەکەی زانکۆی پۆلیتەکنکی هەولێر شانبەشانى ١٨ شاندەکەى تر لەنزیکەوە سەردانى بەش و تاقیگەکانى زانکۆکەیان کرد و لە کاری دام ودەزگا، خەسڵەت و ئیمتیازاتی زانکۆکە ئاشنابوون، بۆ ئەوەى سوود لە ئەزموونی زانکۆی ناوبراو وەربگرن کە چۆن وبەچ سیستەمێک بەرێوەدەبرێت، تا ئەوەی ئەزموونەکە کاریگەری هەبێت لەسەر سیستەمى بەمۆدێرنکردنى خوێندنى باڵاى عێڕاق بکرێت.