Daily Archives: تشرینی یه‌كه‌م 16, 2019

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وێرکشۆپێکی تایبەت بە بۆڵۆنا پرۆسێسی لە پەیمانگەی تەکنیکی شەقڵاوە ئەنجامدا

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ پەیمانگای تەکنیکی شەقڵاوە، وۆرکشۆپێکی تایبەت بە سیستەمی بۆڵۆنا پرۆسێس لە پەیمانگاکە ئەنجامدا.

لەژێر ناونیشانی جێ بەجی کردنی پرۆسەی بۆلۆنا سیستەمی ئی سی تی ئێس بە ئامادەبوونی سەرۆکی لێژنەی کەرتی پسپۆریەکان د. بۆتان مجید ئاسنگەر(تەکنەلۆجی)، پ.ی م. ئومێد ارشد حەوێزی (پزیشکی)، ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی شەقڵاوە د. عبدالهادی عمر قۆجە، بەرێوبەری بەرێوبەرایەتی تەکنەلۆژیای زانیاری لە سەرۆکایەتی زانکۆ مامۆستا نیهاد خالید عبدالله و سەرۆک بەشەکان و مامۆستایانی پەیمانگەی ناوبراو بەڕێوەچوو.

وێرکشۆپەکە بەشێوەیەکی ڕوون شێوازی جێبەجێکردنی پڕۆسەی بۆلونا کرا بۆ گشت پسپۆریەکانی (پزیشکی و تەکنەلۆجی و کشتوکاڵی و کارگێڕی) لە لایەن د. ئاراس قادر خۆشناو و د. بۆتان مجید سانگەر و پ.ی. مامۆستا اومێد ارشد و د. توانا احمد مصطفی پێشکەشکرا، کە بە وردی چۆنیەتی جێبەجێ کردنی (بۆلۆنا پرۆسس)ی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە گشتی و لە پەیمانگەی تەکنیکی شەقڵاوە کرا کە بریارە بۆ ئەمساڵی خوێندن ۲٠۱۹ـ۲٠۲٠ لە قۆناغی یەکەمی سەرجەم بەشەکان جێ بەجێ بکرێت.

دواتر هەریەکە لە مامۆستا گۆران مقدید کریم و مامۆستا خورشید عادل حمزە و مامۆستا دیار جەمال حمد بەشێوەیەکی ورد و پراکتیکی هەلسان بە شیکردنەوەی ئەو داتابەیسەی کە لەلایەن لێژنەی دروستکردنی داتابەیسی بۆلۆنا پروسس لە سەرۆکایەتی زانکۆ دروستکرابوو بۆ ئامادەبوانی وۆرک شۆپەکە.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وۆرکشۆپێکی تایبەت بە بڵاوکردنەوەی توێژینەوە لە گۆڤارە زانستیەکان ئەنجامدەدات

سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وێرکشۆپێکی دوو ڕۆژەی ئەنجامدا، کە تایبەت بوو بە چۆنیه‌تى نووسین و بڵاوكردنه‌وه‌ى توێژینه‌وه‌ له‌ گۆڤاره‌ كانى زانسته‌ مرۆڤایه‌تیه‌كان.
وێرکشۆپەکە بۆ ماوه‌ى دوو رۆژ بەردەوام بوو له‌ رۆژانی ١٤ و ١٥ مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ له‌ سه‌نته‌رى توێژینه‌وه بەرێوەچوو، تیایدا ٤٨ توێژەر بەشدارییان کرد و لە لایەن د. عبدالله عمر یاسین و د. هەتاو کریم ئەنجام درا ‌.
شیاوی باسە وێركشۆپه‌کە له‌ ئه‌نجامى به‌شداریكردنى راهێنه‌رانه‌؛ له‌ خولێكى نێوده‌وڵه‌تى كه‌ له‌ زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى به‌رێوه‌چوو، به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ئه‌كادیمیاى به‌ریتانى و زانكۆى كۆلیژى لندن.

سەرۆکی زانکۆ خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشێتە قوتابیەکی کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 15ـی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی بە ئامادەبوونی راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر پ.ی. مامۆستا اومێد ارشد حەوێزی پێشوازی لە قوتابی هالە نیهاد نوری قوتابی قۆناغی چوارەمی بەشی شیکاری نەخۆشییەکان لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر کرد، کە بەشداری لە پرۆگرامێکی ئاڵوگۆری کلتوری نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی چین کردبوو.

پرۆسەی پاڵاوتن و هەڵبژاردنی قوتابیەکە بەپێی چەند پێوەر و هەڵسەنگاندنێکی وورد ئەنجامدرابوو، کە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانی سەرۆکایەتی زانکۆوە جێبەجێ کرابوو.

لە دیدارەکەدا قوتابی هالە نیهاد باسی لە گرنگی گەشتە زانستیەکە و وردەکاری پرۆگرامەکە کرد کە هاوڕێ لەگەڵ 9 قوتابی دیکە تێیدا بەشدار بوون لە گشت زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، کە مەبەست لێی ئاڵوگۆری کلتور و زانست بوو لەنێوان هەرێم و وڵاتی چین ، هەروەها راپۆرتێکی تێرو تەسەلی لەسەر گەشتەکە خستە روو و باسی لەوە کرد کە سوودێکی زۆری لەم گەشتە بینیوە، هەروەها سوپاسی سەرۆکی زانکۆ و راگری کۆلێژی کرد کە بەردەوام پاڵپشتی قوتابیان بوون بۆ بەرەوپێش بردنی ئاستی زانستی قوتابیان لە کۆلێژ و پەیمانگە تەکنیکییەکان.

دواتر سەرۆکی زانکۆ بڕوانامەی رێزلێنانی بەخشیە قوتابیەکە و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواست کە وەک تاکە قوتابی لەسەر ئاستی زانکۆکەمان بەشێوەیەکی سەرکەوتوانە کۆتایی بە گەشتەکەی هێناوە.

ساڵانە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ کونسولخانەی وڵاتی چین 10 قوتابی یەکەم لەسەر ئاستی زانکۆکان لەسەر بنەمای زمان زانی و هەڵسەنگاندنێکی ورد دەستنیشان دەکرێن بەمەبەستی بەشداریکردنیان لە پرۆگرامی ئاڵو گۆری کلتور و زانیاری دەنێرن بۆ وڵاتی چین.