Daily Archives: كانونی دووه‌م 30, 2019

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ زانکۆکانی راپەڕین و زاخۆ وۆرکشۆپێک بۆ بۆلۆنیا پرۆسێس ئەنجام دەدات

رۆژی چوار شەممە رێکەوتی 30/1/2019 زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ هەریەکە لە زانکۆی ڕاپەڕین و زانكۆی زاخۆ وۆرکشۆپێکی لە سەر سیستەمی

ECTS

و بۆلۆنا پرۆسێس ئەنجامدا لە هۆڵی کۆنفرانسەکان لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بەئامادەبوونی پ.ی.د. کاوە شێروانی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بەڕێزان نوێنەرانی زانکۆی ڕاپەڕین و زانكۆی زاخۆ، یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و راگرو سەرۆک بەش و بەڕێوەبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ.

 سەرەتا سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وتەیەکی پێشکەش کرد کە تێیدا باسی لە گرنگی پرۆسەکە کرد بۆ بەرەوپێشبردنی کۆلێژو پەیمانگاکانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر .

 دواتر دەستکرا بە پێشکەشکردنی پانێلەکان کە بریتی بوون لە:

پانێلی یەکەم, پێکهاتبوو لە دوو بەش:

بەشی یەکەم: لە لایەن بەڕێزان د. نجم الدین محمد و م. پێشەوا حسن، لە زانکۆی ڕاپەڕین لە ژێر ناونیشانی

” The Technical Aspects of Bologna Process/ ECTS”

بەشی دووەم: لە لایەن بەڕێز م. سامان محمد لە زانکۆی ڕاپەڕین لە ژێر ناونیشانی

 An introduction to Bologna” process: ECTS as an important Element of the process”.

پانێلی دووەم: بەڕێزان م. اسلام سالح و م. ڕێناس عیسى لە زانکۆی زاخۆ لە ژێر ناونیشانی “جێبەجێ کردنی بۆلۆنا پرۆسێس لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر

”Bologna process at University of Zakho, implementa8and challenges.

لەکۆتایى وۆرک شۆپەکەدا کە نزيكه‌ى (3) کاتژمێر بەردەوام بوو دەرگاى گفتوگۆ بۆ سەرۆکى زانکۆکان و مامۆستایانى زانکۆى بەشداربوى وۆرک شۆپەکە کرایەوە، چەندین پرسیارو پێشنیارکرا لەسەر لایەنە باش و خراپەکانى ئەم سیستەمە و گونجانی لەگەڵ بارودۆخ و ژینگەى وڵاتەکەمان، بۆ ئەمەش لەلایەن پانێلیستەکان بەوردى و داتاوە وەڵامى سەرجەم پرسیارەکان درایەوە، دواتر لە لایەن سەرۆکی زانکۆوە سوپاس و پێزانین ئاراستەی پانێلیستە بەڕێزەکان کرا لەبەرامبەر ئەرک و ماندووبوونیان لە ئەنجامدانی وۆرکشۆپەکە.\