Daily Archives: كانونی دووه‌م 9, 2019

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری دەکات لە وۆرکشۆپی ڕیفۆرمی پێداگۆجی لە خوێندنی باڵا

ئەمڕۆ چوار شەممە ڕێکەوتی ۹/۱/۲۰۱۹ لە هۆتێلی هەولێری نێودەوڵەتی بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە شێروانی و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی د. نجیب توما بتو وۆرک شۆپی ڕیفۆرمی پێداگۆجی لە خوێندنی باڵا سازدرا کە لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستیەوە سەرپەرشتی دەکرا.

هەروەها هەردوو بەڕێزان د. ئاراس قادر حمدامین مامۆستا لە پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر و د. خلیل حسن یونس مامۆستا لە پەیمانگەی تەکنەلۆجی هەولێر بەشداریان لە کاروچالاکیەکان کرد لە پانێڵ و نووسینەوەی ڕاسپاردەکانی وۆرکشۆپەکە.

لە بەشێکی دیکەی وۆرکشۆپەکەدا بەوردی باس کرا لە ئەزموونی وانەوتنەوە لە زانکۆکانی وڵاتی فینلاند و پرۆگرام مۆدیلەکانی پێشنیارکراو بۆ خولی پێداگۆجی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.