Daily Archives: كانونی دووه‌م 8, 2019

شاندێکی زانکۆی ئازادی ئیسلامی کوردستان/سنە سەردانی زانکۆی پولیتەکنیکی هەولێر دەکات

ئەمرۆ سێ شەممە رێکەوتی 8/1/2019 شاندێکی زانکۆی ئازادی ئیسلامی کوردستان/سنە سەردانی زانکۆی پولیتەکنیکی هەولێر یان کرد وە لە لایەن سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە شێروانی وە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و راگری پەیمانگەی تەکنیکی چۆمان و بەرێوبەری پەیوەندییەگشتیەکانی زانکۆکەمانەوە پێشوازیان لێکرا.

سەردانی شاندی ناوبراو بۆ کاراکردنەوەی یاداشتنامەی لەیەکتر تێگەیشتنی نێوان هەردوو زانکۆ بوو کە لە ماوەی رابردوودا واژووکرابوو بە مەبەستی ئەنجامدانی چەند چالاکیەکی هاوبەش، هەروەها بڕیارە زانکۆی ناوبراو لە مانگی نیسانی 2019 کۆنفرانسێکی زانستی ئەنجام بدات ، داوا کرا زانکۆکەمان کە بە توێژینەوە بەشدار بێت لەو کۆنفرانسە.

 لە دیدارەکەدا باس لە گرنگی ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی کرا بە شێوەی گرووپ لە نێوان مامۆستایانی هەردوو زانکۆ ، وە جەختیش کرایەوە لە سەر پتەو کردنی پەیوەندیە کارگێری و داراییەکانی نێوانیان.

 بڕیارە رێکەوتی 31/1/2019 کۆبوونەوەیەکی دیکە بکرێ بەمەبەستی ئەنجامدانی وۆرک شۆپ و کۆنفرانسێکی هاوبەش لە نێوان هەردوو زانکۆدا.