كۆلێژی ته‌كنیكی ته‌ندروستی هه‌ولێر وۆرك شۆپێك ئه‌نجام دەدات

ڕۆژی سێ شه‌مه‌ له‌ رێکەوتی ( 15/1/2019 ) به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز راگری كۆلێژ و هه‌ریه‌ك له‌ یاریده‌ده‌ری ڕاگر و سه‌رۆك به‌شه‌كان و به‌شێك له‌ مامۆستایان سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبراو هه‌ڵسان به ئه‌نجامدانی ۆرك شۆپیك به‌ناونیشانی (توێژینه‌وه‌كه‌ت ده‌ست پێبكه‌)(Start Your Research UP‌)

سه‌ره‌تا راگری كۆلێژ وتارێكی پێشكه‌ش كرد سه‌باره‌ت به‌ توێژینه‌وه‌ی ئاست به‌رز دواتر لێژنه‌ی ناوبراو ئه‌رك و كاره‌كانی خۆیان خسته‌ روو  بۆ هاندانی مامۆستایان به‌مه‌ستی یارمه‌تی دانیان بۆ ئه‌نجام دانی توێژینه‌وه‌ی زانستی وه‌ له‌ ناوه‌ڕۆكی وۆرك شۆپه‌كه‌ له‌لایه‌ن مامۆستایان سێ سمینار به‌ ناونیشانه‌كانی

1/ How to Write Research Papers

2/E Survey

  3/ How to Enhance the Visibility of Research Paper

پێشکەش کران وە له‌ كۆتاییدا ئاماده‌بووان و مامۆستایان به‌ راو سه‌رنج و پێشنیارەکانیان وۆركشۆپه‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ند كرد.