ئاگاداری قوتابیانی دبلۆمی باڵا دەکەینەوە، وەک یەکێک لە پێداویستییەکانی بەدەستهێنانی بڕوانامەی دبلۆمی باڵا و پاڵپشت بە فەرمانی زانکۆیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ژمارە 5630 لە 30/6/2024، سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خولێکی زمانی ئینگلیزی بۆ قوتابیانی دبلۆمی باڵا دەکاتەوە.
خولەکە لە رێکەوتی 7/7/2024، دەست پێدەکات وە لە 7/8/2024 کۆتایی پێدێت. بۆ ئەم مەبەستە داوا لە قوتابیانی دبلۆمی باڵای زانکۆمان دەکەینەوە کە سەردانی سەنتەری زمانی زانکۆ بکەن لە کەمپەسی یەک بۆ خۆتۆمارکردن و ئەم پێداویستییانەی خوارەوە لەگەڵ خۆیان بهێنن:
*کۆپیەک لە پاسپۆت.
*کارتی نیشتمانی .
تێبینی:- کرێی بەشداربوون لە خولەکە بۆ کارمەندانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر (50) پەنجا هەزار دینارە و بۆ بەشداربووانی دەرەوەی زانکۆمان (75) حەفتاوپێنج هەزار دینارە.
ب.س.زمان-زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر
2ی تەمووزی 2024