Blog

بەڕێوەچوونی پانێڵێک لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران

ڕۆژی یەکشەمە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/١٢/٣ لە ( هەڵمەتی ۱٦ ڕۆژەی بەرنگاربوونەوەی توندو تیژی دژ بە ئافرەتان ) ، کۆلێژەکەمان بە هەماهەنگی ئەنجومەنی سۆرانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان هەڵسا بە سازدانی پانێلێک لە هۆڵی کۆنفڕانسی کۆلێژەکەمان بۆ هەریەکە لە بەڕێزان ( ئەحمەد محەمەد نوح – سەرپەرشتیاری پەروەردەیی ) و ( هودا سابیر زەنگەنە – ڕاهێنەری پەرەپێدانی مرۆیی ) و ( ئاری رەفیق – یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی ناوخۆ ) ، بە ئامادەبوونی بەرپرسی لقی ١٠ـی ( پ.د.ک) بەرێز (بەهرام عەریف یاسین) و ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران بەڕێز (م.پاکستان محەمەدئەمین یوسف ) و چەندین لایەنی حکومی و حزبی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

لە دەستپێکی پانێڵ بەڕێز ڕاگری کۆلێژ ( م.پاکستان محەمەدئەمین یوسف ) دوای بەخێرهاتنی میوانەکان وتارێکی پیشکەش کرد و پاشان بەڕێز (نازەنین عەزیز ) بەرپرسی ئەنجومەنی سۆرانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان وتاری خۆیان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

پاشان دەستکرا بە ئەنجامدانی پانێڵ و لە میانەی پانێڵەکەدا باس لە بارودۆخی ھەنوکەی ئافرەتانی کوردستان و رۆڵی پەروەردە لەبەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی، رۆڵی راگەیاندن لە ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی خێزانی و ئافرەتان، رۆڵی ئایین و یاسادانەری کوردستان لە توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان کرا.

بەبۆنەی هەفتەی جیهانی هۆشیاری دەربارەی بەرهەڵستی دژی دەرمانە دژە-میکرۆبییەکان لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران پانێڵێک بەڕێوەچوو

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/١١/٢٨ بە سەرپەرشتی بەڕێز ( م. پاکستان حەمەدئەمین یوسف ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران، بەبۆنەی هەفتەی جیهانی هۆشیاری دەربارەی بەرهەڵستی دژی دژە میکرۆبییەکان

( Antimicrobial resistance)

بەشی شیکاری نەخۆشییەکان لە هۆلی کۆنفرانسی کۆلێژ هەڵسان بە ئەنجامدانی پانێڵێک لەسەر هۆکارەکانی زۆربوونی بەرگری دژی دەرمانە دژە میکرۆبییەکان.

بە ئامادەبوونی مامۆستایان:

– م. سەرکار سەردار عزیز- بەڕێوەبەری پانێڵ( شیکاری نەخۆشییەکان)

– د. بێستوون ئەحمەد حەمەد

( دکتۆرا – Medical immunology )

– م. هارون محەمەد خەلیل

( قوتابی دکتۆرا – medical and surgical of nursing)

لە پانێڵەکەدا تیشک خرا سەر هۆکارەکانی زۆربوونی بەرگری دژی دەرمانە دژە میکرۆبییەکان لەسەر ئاستی ناوەخۆیی و جیهانی و چۆنیەتی ڕێگریکردن لە زیادبوونی ئەم کێشە تەندروستییە.

+12

See insights

Boost a post

All reactions:

65SHamal J Bradosti, Tarq Jab and 63 others

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆلیژی تەکنیکی شەقڵاوەی بەسەرکردەوە

پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە کارەکان، سەردانی کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوەی کرد و لەلایەن پ.ی.د.عبدالخالق نارد، راگری کۆلیژ و یاریدەدەری راگر و ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆلیژەوە پێشوازیی لێکرا.

 لە دانیشتنێکدا بە ئامادەبوونی پ.ی.د.نجیب توما بتو، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ کاروباری زانستی و راگر و یاریدەدری راگر و ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆلێژەکە، باس لە رەوشی خوێندن لە کۆلیژەکە و پێداویستییەکانیان کرا.

دواتر سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ کاروباری زانستی و راگر یاریدەدەری راگری کۆلیژی تەکنیکی شەقڵاوە و بەڕێوەبەری کارگێری و خۆیەتی زانکۆ کارەکانی دروستکردنی هۆڵی کۆنفرانسەکانیان بەسەرکردەوە کە لەسەر داهاتی زانکۆمان لە کۆلیژەکەدا لە قۆناغی کۆتایی جێبەجێکردندایە.

سەرۆکی زانکۆ وێڕای دەستخۆشی لە راگر و ستافی کۆلیژەکە بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان بەشێوەیەکی رێک و پێک، هاوکات پشتیوانی خۆی و زانکۆی بۆ دووپات کردنەوە.

 

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر دەکات

ڕۆژی دووشەممە 27ـی نۆڤەمبەری 2023، پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە یاوەری پ.ی.د. نەجیب تۆما بتۆ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و م. سەرمەند نەسرەدین بەڕێوبەری کارگێڕی سەرۆکایەتی زانکۆ، سەردانی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆری کرد و لەلایەن ڕاگری پەیمانگە بەرێز د. طالب محەمەد شريف و ئەندامانی ئەنجومەنی پەیمانگە پێشوازییان لێکرا.

لەمیانی سەردانەکەیدا سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەگەڵ راگر و ئەندامانی ئەنجومەنی پەیمانگە کۆبووەوە و چەند بابەتێکی گرنگی پەیوەست بە پەیمانگە تاوتوێکران.

هەر لە دیدارەکەدا د. ئیدریس دەستخۆشی لە راگر و ئەنجومەن و ستافی پەیمانگە کرد لە بەرامبەر ئەو خزمەتەی کە بە دامەزراوەکە دەیکەن هەروەها بەڕێزیان پاڵپشتی تەواوی خۆی دووپاتکردەوە بۆ پرۆژەکانی داهاتوو بۆ زیاتر برەودان بەو دامەزراوە ئەکادییمییە.

دواتر بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی کاروبارەکانی پەیمانگە و دەستنیشانکردنی کەم و کورتییەکان، سەرۆکی زانکۆ و شاندی یاوەری هۆبە و بەشە کارگێریەکانی پەیمانگەیان بەسەرکردەوە، هەروەها سەردانی پرۆژەی دروستکردنی یانەی قوتابییانیان کرد و لە نزیکەوە ئاگاداری چۆنیەتی جێبەجێ کردنی کارەکانی پرۆژەکە بوون.