سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆلیژی تەکنیکی شەقڵاوەی بەسەرکردەوە

پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە کارەکان، سەردانی کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوەی کرد و لەلایەن پ.ی.د.عبدالخالق نارد، راگری کۆلیژ و یاریدەدەری راگر و ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆلیژەوە پێشوازیی لێکرا.

 لە دانیشتنێکدا بە ئامادەبوونی پ.ی.د.نجیب توما بتو، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ کاروباری زانستی و راگر و یاریدەدری راگر و ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆلێژەکە، باس لە رەوشی خوێندن لە کۆلیژەکە و پێداویستییەکانیان کرا.

دواتر سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ کاروباری زانستی و راگر یاریدەدەری راگری کۆلیژی تەکنیکی شەقڵاوە و بەڕێوەبەری کارگێری و خۆیەتی زانکۆ کارەکانی دروستکردنی هۆڵی کۆنفرانسەکانیان بەسەرکردەوە کە لەسەر داهاتی زانکۆمان لە کۆلیژەکەدا لە قۆناغی کۆتایی جێبەجێکردندایە.

سەرۆکی زانکۆ وێڕای دەستخۆشی لە راگر و ستافی کۆلیژەکە بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان بەشێوەیەکی رێک و پێک، هاوکات پشتیوانی خۆی و زانکۆی بۆ دووپات کردنەوە.