Category Archives: سەرۆکایەتی زانکۆ

پێنج قوتابی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەمەبەستی بەشداری کردن لە کۆنفرانسێکی زانستی گەشتی وڵاتی ئیمارات دەکەن

ئەمڕۆ پێنج شەممە 18ی کانوونی دووەمی 2024،  پ.ی.د نەجیب توما بتو یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ کاروباری زانستی پێشوازی کرد لە پێنچ قوتابی زانکۆمان کە بڕیارە بەرەو زانکۆی العین بۆ وڵاتی ئیمارات گەشتی زانستی بکەن بەمەبەستی بەشداری کردن لە کۆنفرانسی ساڵانەی زانکۆی ناوبراو.

لەو کۆبوونەوەیدا کە پ.ی.د. د.ڕەنج سیروان بەرێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ئامادەی بوو، د. نەجیب هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابییان خواست و پاڵپشتی تەواوی بۆیان دەبری، و داوای کرد گەشتەکەیان بەشێوەی رێک و پێک ئەنجام بدەن و کەلتوری وڵاتمان بگەیەننە ئەو وڵاتە، هەروەها گوێی لەڕاوبۆچوون و پرسیاری ئەوان گرت.

ئەو قوتابیانە پێنچ قوتابین و ماوەی پێنچ ڕۆژ لەو زانکۆیە دەمێننەوە، هەروەها لەڕێگای پێشکەشکردنی توێژینەوەکان ناویان بۆ ئەو گەشتە دەرچووە و بەشداری دەکەن لە کۆنفرانسی ساڵانەی قوتابیان بەناوی (المٶتمر الطلابی السنوی لجمعیە عمادات شٶون الطلبە 2024)، کە ئەمڕۆ سەفەر دەکەن و 2/22 گەشتەکەیان کۆتایی دێت.

سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە شاندێکی رێکخراوی Green Acres Globalی ئەمریکی دەکات

رۆژی سێشەمە 9ی کانوونی دووەمی 2024، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی کرد لەشاندێکی ڕێکخراوی  Green Acres Global ئەمریکی.

ئەمڕۆ پ.د.ئیدریس محمد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە ئامادەبوونی پ.ی.د.نەجیب توما بتو یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بوۆ کاروباری زانستی و پ.ی.د ڕەنج سیروان بەرێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان پێشوازی کرد لەشاندی ڕێکخراوی Grenn Green Acres Global ئەمریکی کەپێکاتبوون لە بەڕێز Mr .John Langetam سەرۆکی ڕێکخراوەکە و شاندی یاوەری د.سامان، د.علی ، د. تاریق.

مەبەستی سەردانەکەیان بریتی بوو لە کردنەوەی خولی تایبەت بە پەرەپێدان و بەهێزکردنی توانای گفتوگۆ کردن بەزمانی ئینگلیزی بۆ ستافی سەرۆکایەتی زانکۆ و مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەر بەزانکۆ، سەرۆکی زانکۆ ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ هاوکاریکردن و دەستخۆشی لەو ستافە کرد کە مامۆستای تایبەت و ڕاهێنراو دەهێنن لە ئەمریکاوە بۆ کوردستان بۆ ئەو مەبەستە، هەروەها دڵنیای کردنەوە کە کارەکەیان سوود و کاریگەری زۆری دەبێت.

سەرەتا خولی تایبەت بەپەرەپێدان و بەهێزکردنی توانای گفتوگۆکردن بۆ زمانی ئینگلیزی بۆ ستافی سەرۆکایەتی و مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەربەزانکۆ دەکرێتەوە، و لەقۆناغی دووەمدا نامەی لێک تێگەیشتن واژوو دەکرێت لەنێوان زانکۆ و ڕێکخراوەکە بۆ ئەوەی بتوانین بە بەردەوامی  خولی ڕاهێنانی زمانی ئینگلیزی هەم بۆ ستاف و هەم بۆ مامۆستایان و قوتابییانیش بکرێتەوە.

 

پیرۆزبایی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر گەیەندرایە بەڕێوەبەری گشتی ئەندازە و پڕۆژەکان

پ.د.ئیدریس محەمەد تاھیر ھەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر لەگەڵ یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی زانکۆمان، بەمەبەستی پیرۆزبایی لە د.بڵند ابرھیم عزیز بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی ئەندازە پڕۆژەکان، سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کرد.

لە دیدارێکدا، پ.د.ئیدریس محەمەد تاھیر ھەرکی بەناوی خۆی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێرەوە پیرۆزبایی لە د.بڵند ابرھیم عزیز کرد بەبۆنەی دەست بەکاربوونی لە ئەرکی تازەی وەک بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی ئەندازە پڕۆژەکان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

لای خۆیەوە د.بڵند ابرھیم عزیز وێڕای بەخێرھێنان، ھاوکات سوپاسی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر و یاوەرانی کرد بۆ سەردان و پیرۆزباییان.

ھەر لە دانیشتنەکەدا باس لە گرنگیدان بە کارە ئەندازەییەکان و ئەنجامدانی پڕۆژەکان بەتایبەتی لە زانکۆمان بە ئامانجی بنیاتنانی ژێرخانی زانکۆ کرا و لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی ئەندازە پڕۆژەکان وێڕای دەستخۆشی، ھاوکات ھیوای سەرکەوتن و بەرەپێشچوونی زیاتری بۆ زانکۆمان خواست.

ھەماھەنگی زیاتر بۆ خزمەتکردنی زیاتری زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمییەکان تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

 

ئه‌كادیمیای هواوی-ICTی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر سه‌ركه‌وتنێكی مەزن تۆمار دەکات

ئه‌كادیمیای هواوی ICT له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمارکرد له‌ هه‌شته‌مین خولی پێش كۆتایی پێشبركێی ته‌كنه‌لۆژیای جیهانی هواوی (2023–2024) كه‌ 22 ووڵات به‌شداربوون له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ناوه‌راستی ئاسیا.

پێشبڕکێیەکە له‌ (18 تا 22 /12/ 2023) لە ووڵاتی به‌حره‌ین ئه‌نجامدرا، کە تیایدا ئه‌كادیمیای هواوی ICT له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر وه‌ك تیمی سه‌ركه‌وتوو له‌ Network Track به‌شدار بوون و توانیان پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنن كه‌ هه‌ردوو قوتابیمان (به‌شار قهار قادر) و (به‌یار قهار قادر ) به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌رێوه‌به‌ری ئه‌كادیمیا به‌رێز( م.شیرین عەبدوڵڵا ئەنوه‌ر ) وه‌ قوتابیه‌كی زانكۆی كۆیه‌ به‌ ناوی (باوه‌ڕ زرینگ) له‌ گه‌ڵ تیمی زانكۆمان به‌شدار بوو.

دوای ئەم سه‌ركه‌وتنه‌ی قوتابییانی زانکۆمان بڕیارە وەک تیمی ئه‌كادیمیای هواوی ICTی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر له‌ ( ووڵاتی چین) به‌شدار بکەن له‌ راوندی كۆتایی له‌سه‌ر ئاستی جیهان.

شایه‌نی باسه‌ كه‌ ئه‌كادیمیای هواوی له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر به‌ باشترین ئه‌كادیمیا هه‌ڵبژیردرا له‌سه‌ر ئاستی عێراق. ئه‌وه‌ سێیه‌م ساڵه‌ ئه‌كادیمیای هواوهی زانكۆمان به‌شداری پێشبركێی سالانه‌ی هواوی ICT ده‌كات لەم‌ ساڵه‌دا توانی ئه‌نجامی زۆر باش به‌ده‌ست بهێنێت و بگاته‌ پێشبركێی سه‌ر ئاستی جیهان دوای ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵیك تاقیكردنه‌وه‌.