سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە شاندێکی رێکخراوی Green Acres Globalی ئەمریکی دەکات

رۆژی سێشەمە 9ی کانوونی دووەمی 2024، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی کرد لەشاندێکی ڕێکخراوی  Green Acres Global ئەمریکی.

ئەمڕۆ پ.د.ئیدریس محمد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە ئامادەبوونی پ.ی.د.نەجیب توما بتو یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بوۆ کاروباری زانستی و پ.ی.د ڕەنج سیروان بەرێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان پێشوازی کرد لەشاندی ڕێکخراوی Grenn Green Acres Global ئەمریکی کەپێکاتبوون لە بەڕێز Mr .John Langetam سەرۆکی ڕێکخراوەکە و شاندی یاوەری د.سامان، د.علی ، د. تاریق.

مەبەستی سەردانەکەیان بریتی بوو لە کردنەوەی خولی تایبەت بە پەرەپێدان و بەهێزکردنی توانای گفتوگۆ کردن بەزمانی ئینگلیزی بۆ ستافی سەرۆکایەتی زانکۆ و مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەر بەزانکۆ، سەرۆکی زانکۆ ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ هاوکاریکردن و دەستخۆشی لەو ستافە کرد کە مامۆستای تایبەت و ڕاهێنراو دەهێنن لە ئەمریکاوە بۆ کوردستان بۆ ئەو مەبەستە، هەروەها دڵنیای کردنەوە کە کارەکەیان سوود و کاریگەری زۆری دەبێت.

سەرەتا خولی تایبەت بەپەرەپێدان و بەهێزکردنی توانای گفتوگۆکردن بۆ زمانی ئینگلیزی بۆ ستافی سەرۆکایەتی و مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەربەزانکۆ دەکرێتەوە، و لەقۆناغی دووەمدا نامەی لێک تێگەیشتن واژوو دەکرێت لەنێوان زانکۆ و ڕێکخراوەکە بۆ ئەوەی بتوانین بە بەردەوامی  خولی ڕاهێنانی زمانی ئینگلیزی هەم بۆ ستاف و هەم بۆ مامۆستایان و قوتابییانیش بکرێتەوە.