ڕۆژی هه‌ینی 1ی ئاداری 2024 به‌سه‌رپه‌رشتی د. سیروان له‌تیف حاجی ڕاگری كۆلێژی ته‌كنیكی سۆران و هه‌ماهه‌نگی لیژنه‌ی نوێنه‌رایه‌تی قوتابییان، مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر و قوتابییانی كۆلێژ سه‌ردانی مه‌زاری نه‌مران له (بارزان)یان كرد.
هاوشانی گشت چین و توێژه‌كانی سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، به‌مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له خه‌بات و به‌رخودانی بارزانی نه‌مر و ئیدریس بارزانی، كۆلێژی ته‌كنیكی سۆران ئه‌م سه‌ردانه‌ی بۆ سه‌ر گلكۆی نه‌مران له بارزان ئه‌نجامدا.
له سه‌ردانه‌كه دوای خوێندنه‌وه‌ی سووره‌تی فاتیحا له‌سه‌ر مه‌زاری نه‌مران، ڕاگری كۆلێژی ته‌كنیكی سۆران-د. سیروان له‌تیف حاجی وته‌یه‌كی به‌بۆنه‌ی 45 ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر كۆچی دوایی بارزانی نه‌مر پێشكه‌ش كرد و، له وته‌كه‌یدا وێڕای به‌ڵێندان به به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ڕێبازی بارزانی كه له‌سه‌ر بنه‌مای (یه‌كسانی، دادپه‌روه‌ری و ئازادی) بنیاتنراوه، ڕاگری كۆلێژی ته‌كنیكی سۆران جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه قوتابییانیان له‌سه‌ر ئه‌و ڕێبازه په‌روه‌رده بكه‌ن.
له 1ی ئاداری 1979 مسته‌فا بارزانی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گیانی له‌ده‌ستدا، دوای ئه‌وه‌ی هه‌مان مانگ له مه‌راسیمێكدا له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌خاك سپێردرا، له ساڵی 1993 ته‌رمه‌كه‌ی له گه‌ڵ ته‌رمی ئیدریس بارزانی گه‌ڕێندرانه‌وه باشووری كوردستان و له بارزان ئامانه‌تی زه‌وی كران.
به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی قوتابی له هۆڵه داخراوه‌كانی خوێندن و وه‌رگرتنی وانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی ڕاگری كۆلێژی ته‌كنیكی سۆران- د. سیروان له‌تیف حاجی، وانه‌ی جینۆسایدی قوتابییانی به‌شی شیكاری نه‌خۆشییه‌كان قۆناغی یه‌كه‌م، له مۆنیمێنتی ئه‌نفالی بارزانییه‌كان له بارزان خوێندرا.
ڕۆژی شه‌ممه 24ی شوباتی 2024 قوتابییانی به‌شی شیكاری نه‌خۆشییه‌كان قۆناغی یه‌كه‌م، یه‌كه‌مین وانه‌ی جینۆسایدیان به‌شێوه‌ی مه‌یدانی له مۆنیمێنتی ئه‌نفالی بارزانییه‌كان له بارزان، له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیارانی مۆنیمێنته‌كه و به ئاماده‌بوونی مامۆستایانی بابه‌ت وه‌رگرت.
له‌و وانه مه‌یدانییه‌دا وێڕای خستنه‌ڕووی مۆنیمێنتی ئه‌نفالی بارزانییه‌كان له ڕووی شێوه و ناوه‌ڕۆك، تیشك خرایه سه‌ر پڕۆسه‌كانی ئه‌نفال و جینۆسایدی گه‌لی كورد به‌گشتی و ئه‌نفالی بارزانییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی.
له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه زانستییه‌كه‌یان بۆ ده‌ڤه‌ری بارزان تا به‌شێوه‌ی مه‌یدانی وانه‌ی جینۆساید بخوێنن، قوتابیی و مامۆستایانی به‌شی شیكاری نه‌خۆشییه‌كان قۆناغی یه‌كه‌م، سه‌ردانی مه‌زاری نه‌مرانییان كرد و، له‌لایه‌ن شێخ خه‌ڵات بارزانی، نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی پێشوازی لێكران.
له سه‌ردانه‌كه سه‌رۆكی به‌شی شیكاری نه‌خۆشییه‌كان-م. دڵشاد عه‌بدولخالق وته‌یه‌كی به‌ناوی كۆلێژ پێشكه‌شكرد و له‌وته‌كه‌یدا وێڕای گه‌یاندنی وه‌فا و خۆشه‌ویستی ئه‌ندامانی شانده‌كه‌ی بۆ بارزانی نه‌مر و ئیدریسی هه‌میشه له‌یاد، به‌ڵێنی به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ڕێبازیان دوپاتكرده‌وه.
له به‌رامبه‌ردا شێخ خه‌ڵات بارزانی به ناوی سه‌رۆك بارزانی له‌پاڵ به‌خێرهێنانی شاندی مامۆستا و قوتابییانی كۆلێژ، باسی له بزاڤ و به‌رخودانی بارزان و بارزانییه‌كان بۆ گه‌یشتن به قۆناغی ئێستای كرد و، ڕاشیگه‌یاند، سه‌رده‌مێك كه بارزانی شۆڕشی ده‌كرد دوژمنان له‌به‌ر ناسنامه‌ی كوردبوونمان دژایه‌تییان ده‌كردین ئێستاش كه دژایه‌تیمان ده‌كرێت هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و ناسنامه‌یه‌یه.
دواین وێستگه‌ی سه‌ردانه زانستییه‌كه‌ی قوتابی و مامۆستایانی به‌شی شیكاری نه‌خۆشییه‌كان به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی یادگه‌ی نیشتمانی بارزانی بوو، كه بووه جێی سه‌رنجیان.
ڕۆژی دووشەممە ٥ـی شوباتی ٢٠٢٤ ، له ڕۆژی جیهانی شێرپه‌نجه به‌شی شیكاری نه‌خۆشییه‌كانی كۆلێژی ته‌كنیكی سۆران، لە هۆڵی بۆنەکانی کۆلێژ پانێلێكی سه‌باره‌ت به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بۆ هه‌ریه‌ك له ( د. بێستوون ئه‌حمه‌د و د. هۆلیم هاشم) به‌ڕێوه‌برد.
پانێله‌كه كه له‌لایه‌ن دڵشاد عه‌بدولخالق- سه‌رۆكی به‌شی شیكاری نه‌خۆشیه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌برا، تیایدا باس له جۆر و هۆكاری گه‌شه‌كردنی و ماكه‌كانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كرا و بۆ خۆپاراستن و ڕێگریكردن له ته‌شه‌نه‌كردنیشی ڕێكاره‌كان خرانه ڕوو.
سه‌ره‌تای پانێله‌كه د. بێستون ئەحمەد تیشکیخسته سەر جۆرەکانی شێرپەنجە و هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی، له‌و چوارچێوه‌یه (جگەڕە کێشان،ستایلی ژیان و خۆراکی تەندروست و پیسبوونی ژینگە)ی به هۆكاری سه‌ره‌كی ته‌شه‌نه‌كردنی نه‌خۆشییه‌كه‌ی بینی.
د. بێستون له‌باره‌ی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كه، گوتی:”هه‌رچه‌نده ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشیه‌كه له سه‌ره‌تادا سه‌خته، به‌ڵام ئه‌نجامدانی پشكنینی ناو به‌ناو، ڕێگری له ته‌شه‌نه‌كردنی نه‌خۆشیه‌كه و هێشتنه‌وه‌ی له قۆناغی یه‌كه‌میدا ده‌كات، به‌مه‌ش ئومێدی زاڵبوون به‌سه‌ریدا له سه‌دی سه‌د نزیك ده‌كاته‌وه”.
د. هۆلیم هاشم، كه پسپۆری خۆراكی ته‌ندروسته یه‌كێكی تر بوو له‌و پانێلستانه‌ی كه له پانێله‌كه‌ی به‌شی شیكاری نه‌خۆشییه‌كانی كۆلێژی ته‌كنیكی سۆران به‌شداربوو و له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆراك و نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ش گووتی:” خۆراک و جۆره‌كه‌ی، ستایلی ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤەکان، کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی ڕێژەی نەخۆشی شێرپەنجە هەیە”.
له‌باره‌ی خۆراكه زیان به‌خشه‌كانیشه‌وه گووتی:” زۆر خواردنی خۆراکە خێراکان و قوتوبەندكراوه‌كان، مه‌ترسی تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه زیاد ده‌كات”.
شایەنی باسە ، لە ڕۆژ ژمێری ساڵانەدا ڕۆژی ٤ـی شوبات بەرۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی شێرپەنجە دیاریكراوە، كە ساڵانە رێكخراوی یەكێتی نێودەوڵەتی کۆنتڕۆڵی شێرپەنجە، هۆشیاری و چۆنییەتی خۆپارێزی و رێگەكانی ئاشكرا كردنی پێشوەختەی ئەو نەخۆشییە بڵاودەكاتەوە كە بەترسناكترین نەخۆشی لەجیهاندا دەدانرێترووبەرووی مرۆڤایەتی بووەتەوە.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30/1/2024 پ.ی.د. سیروان له‌تیف حاجی-ڕاگری كۆلێژی ته‌كنیكی سۆران، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی كۆلێژی ته‌كنیكی سۆران ئه‌نجامدا.
كۆبوونه‌وه‌كه كه به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆلێژ به‌ڕێووه‌چو، پاش به‌خێرهێنانی ئاماده‌بووان، پ.ی.د. سیروان له‌تیف حاجی، ئامانج و مه‌به‌سته‌كانی بۆ ئه‌و قۆناغه‌ی به‌رپرسیارییه‌ته‌كه‌ی خسته‌ڕوو و ڕایگه‌یاند:ئێمه بۆ پێكانی ئامانجه‌كانی دامه‌زراندنی كۆلێژی ته‌كنیكی سۆران لێرانه‌ین، ئه‌ویش پێگه‌یاندن و دروستكردنی ده‌رچوویه‌كی وشیار و پڕ زانسته، بۆیه به ئه‌ركی ستافی كۆلێژی زانی، هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بۆ خزمه‌تكردن و فه‌راهه‌مكردنی كه‌شێكی ئارام و داهێنه‌رانه بۆ قوتابییان بخه‌نه‌گه‌ڕ.
ڕاگری كۆلێژی ته‌كنیكی سۆران، له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان فه‌رمانبه‌ران، تیشكی خسته سه‌ر گرنگی ڕۆحی هاوكاری و ڕێزگرتن و هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تی، باوه‌ڕیشی وابوو، ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ران ئه‌ركه‌كانیان به باشی به‌ڕێوه‌ببه‌ن، ئه‌وه ژینگه‌یه‌ك له كۆلێژ دێته ئارا كه ستافه‌كه‌ی وه‌كو ماڵی دووه‌می خۆی بڕوانێته دامه‌زراوه‌كه‌ی و به‌رهه‌مێكی باشتریش پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگا بكات.
پ.ی.د. سیروان له‌تیف حاجی، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئامانجه‌كانی له گه‌یاندنی باشترین خزمه‌تگوزاری به قوتابییان بهێنێته دی، بیرۆكه‌ی فۆرمی زانیاری خسته ڕوو، كه له ڕێگه‌یه‌وه ستافی كۆلێژ، دید و تێڕوانیینه‌كانییان و جۆری ڕۆڵیان له قۆناغی داهاتووی كۆلێژ دیاریبكه‌ن، چونكه ڕاگری كۆلێژ باوه‌ڕی وابوو ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێك ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێده‌سپێردرێت له چوارچێوه‌ی حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانی بێت، به‌رهه‌مدارتر ده‌بێت.
فۆرمی ئاماژه پێكراو له‌لایه‌ن ڕاگری كۆلێژی ته‌كنیكی سۆران و ستافی كۆلێژ به شێوه‌ی ئۆنڵاین و ده‌ستی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران دابه‌شكرا، كه له چه‌ند بڕگه‌ی جیاواز پێكهاتبوو، له یه‌كێك له خاڵه‌كاندا وێڕای ئاماژه كردن به ڕۆلی ئێستای فه‌رمانبه‌ر جه‌خت له داخوازی فه‌رمانبه‌ر بۆ بینینی ڕۆلی تر كرابووه‌وه، له هه‌مانكاتدا دا‌واشیان لێكرابوو ئامانجه‌كانییان له باره‌ی داخوازییه‌كانی له‌مه‌ڕ ئه‌ركی نوێی به نووسین تۆماربكه‌ن، تا له‌و ڕێگه‌یه باشترین و گونجاوترین كاره‌كته‌ر بۆ بینینی ڕۆله سه‌ره‌كی و لاوه‌كییه‌كانی كۆلێژ ده‌ستنیشان بكرێن و له چوارچێوه‌ی حه‌ز و ئاره‌زووی فه‌رمانبه‌ریش بێت.
پ.ی.د. سیروان له‌تیف حاجی له ڕێوڕه‌سمێكدا كه له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر له هه‌ولێر، له ڕۆژی دووشه‌ممه 22/1/2024 به‌ڕێوه‌چوو له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیك پ.د. ئدریس محه‌مه‌دتاهر هه‌ركی فه‌رمانی ده‌ستنیشانكردنی وه‌كو ڕاگری كۆلێژی ته‌كنیكی سۆران ڕاده‌ستكرا.
له ڕۆژی چوارشه‌ممه 24/1/2024 له كۆمه‌ڵگای كۆلێژی ته‌كنیكی سۆران و له سۆران، به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر پ.د. ئدریس محه‌مه‌دتاهرهه‌ركی، له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر- د.بۆتان مەجید ئاسنگەر، ڕاگری كۆلێژی تەكنیكی شەقڵاوە- د.عەبدولخالق نادر و سەرمەد حەمید سەدرەددین- بەڕێوەبەری كارگێڕی سەرۆكایەتی زانكۆ، فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك ڕاگری كۆلێژی ته‌كنیكی سۆران ڕاده‌ستی پ.ی.د. سیروان له‌تیف حاجی كرا.