Author Archives: Hallo Majed

وۆرکشۆپێکی سێ رۆژە بۆ قوتابیانی کۆلێژەکانی تەکنەلۆجی، تەکنیکی ئەندازیاری و کارگێری هەولێربەرێوەچوو

بەئامادەبوونی پ.ی. نەجیب توما یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و بەرێز مامۆستا کۆڤان عومەر بەرپرسی سەنتەری  گەشەپێدان بۆ کار و راگری کۆلێژەکانی تەکنەلۆجی ، تەکنیکی ئەندازیاری و کارگێری هەولێر ، وۆرکشۆپێکی سێ رۆژە بۆ قوتابیانی کۆلێژەکان لەلایەن دامەزراوەی المحطة – The Station بەرێوەچوو.

پرۆگرامەکە تایبەت بوو بەئامادەکردنی ڕاهێنەران و پێدانی ڕاهێنان بە لاوان لە بواری کارسازی ‎کە لەلایەن ئاژانسی ئەڵمانی بۆ هاریکاری نێودەوڵەتی (GIZ) وە نوێنەری وەزارەتی فیدراڵی بۆ هاریکاری و گەشەپێدانی ئابوری (BMZ) پاڵپشتی دارایی دەکرێت، وه بە سپۆنسەری کۆڕەک تیلیکۆم لەلایەن دامەزراوەی المحطة بە بەشداری 160 قوتابی جێبەجێ کرا.

لە کۆتاییدا بروانامەی دامەزراوەی the station هەماهەنگی رێکخراوی GIZ ی ئەڵمانی و korek telecom بەخشرا بەبەشداربووان.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر مەراسیمی ماڵئاوایی و کۆتایی هاتنی مەشقی هاوینە بۆ شەش قوتابی فەڵەستین رێکدەخات

رۆژی دووشەممە 24ـی تەمموزی 2023 لەهۆڵی کۆنفرانسەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و قوتابیان و هەریەکە لە بەرێوەبەرانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، تۆماری گشتی و کارگێڕی، مەراسیمی کۆتایی هاتنی مەشقی هاوینەی شەش قوتابی فەلەستین بەڕێوەچوو.

لە مەراسیمەکەدا قوتابیەکان بە هاوبەشی سیمینارێکیان پێشکەشکرد تیایدا سوپاسی هاوکاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و خەڵکی کوردستانیان کرد و لە بارەی گەشت و گەڕان و سەردانیکردنەکان و ئەو زانیاریانەی وەریانگرتووە و فێری بوون دوان، یەکێک لە قوتابیەکان بەزمانی کوردی سوپاسی هەڵوێست و هاوکاری سەرۆکی زانکۆ و مامۆستایانی کرد کە تەواو هاوکاریان کردوون و سوودی زۆریان لەو گەشتە زانستییە بینیوە.

دواتر لەلایەن یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و بەڕێوبەرەکانەوە بڕوانامەی بەشداریکردن و ئاڵای کوردستان پێشکەش بە قوتابییەکان کرا،

دوای کوتایی هاتنی سیمینارەکە سەرۆکی زانکۆ پ.د. ئیدریس هەرکی پلاکێتی زانکۆی بەخشییە قوتابیەکان هیوای خواست کە گەشتەکەیان پڕ لە زانست و زانیاری بووبێت، هەروەها قوتابییەکانیش دووبارە سوپاسی سەرۆکی زانکۆیان کرد و لۆگۆی زانکۆی فەڵەستینیان پێشکەش کرد.

مەشقی هاوینەی ئەم قوتابییانە بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام بوو لە رێکەوتی 9ـی حوزەیران تاکو 27ـی حوزەیرانی 2023 و لەو ماوەیەشدا مەشقیان لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر و کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر ئەنجامدا و سەردانی چەندین شوێنی کولتووری و گەشتیارییان کرد بەمەبەستی شارەزابوونی زیاتری کورد و کولتووری کوردی و ناوچە جیاوازەکان.

 

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و رێکخراوی سپارکی هۆڵەندی کۆتایی بە خولێکی راهێنان دەهێنن

رۆژی پێنج شەممە 20ـی تەمووزی 2023، بە ئامادەبوونی پ.د. ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی وۆرکشۆپی تایبەت بە کۆتایی هاتنی خولی راهێنانی قوتابییان بەڕێوەچوو.

لە وۆرکشۆپەکەدا کە هەریەکە یاریدەدەی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، بەڕێوبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، بەرێوبەری سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار و د. شێرزاد ئامادەیبوون هەریەکە لە گرووپەکان سیمنارێکیان پێشکەشکرد کە تیایدا باسیان لە پێشنیارەکانیان کرد کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کۆمپانیاکان پێیان سپێردرابوو.

وۆرکشۆپەکە لە چوارچێوەی پرۆژەیەکە بەناوی (Innovation Hub Club) کە بۆ ماوەی سێ مانگ بەهاوکاری رێکخراوی سپارکی هۆڵەندی و سەرپەرشتی رێکخراوی دۆوینک کە تیایدا بە راهێنان بە 7 قوتابی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کرا و بە سەرکەوتووی خوولی پێگەیاندنەکەیان تەواو کرد و فێربوون چۆن یانەی قوتابییان (Student Club) و بەڕێوەببەن.

پرۆژەکە لە لایەن بەرێوەبەرایەتی گەشەپێدان بۆ کار (CDC) سەرۆکایەتی زانکۆ چاودێری دەکرا. دوای تەواوبوونی خوولەکەیان قوتابییان هەستان بە کردنەوەی یانەیەک لەژێر ناوی یانەی قوتابییان (Student Club) لە رێکەوتی 15و16و17ـی مانگی 6 و وەک یەکەم چالاکی یانەکە (Innovation Hub Club) دەست بەکار بوو و راهێنەرە سەرەکیەکانی ئەم وۆرک شوپە 7 قوتابیەکەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بوون.

ئەمڕۆش کۆتایی بەم وۆرکشۆپە هات و بروانامە بەسەر قوتابییەکاندا دابەش کرا کەوا لە لایەن رێکخراوی سپارکی هۆڵەندی و رێکخراوی دووینگ و سەنتەری گەشەپێدانی کار و یانەی قوتابییان بەخشرا بەو قوتابییانەی بەشدارییان کرد لە وۆرک شۆپی یانەی قوتابییان کەوا ژمارەیان 22 قوتابی بوو.

ئەم وۆرکشۆپە دەرفەتێک بوو بۆ قوتابیان لەرووی پێگەیاندنی کارامەیی و ئاشناکردنیان بە بازاڕی کارو چۆنیەتی چارەسەرکردنی ئەوکێشانەی کە رووبەڕووی کۆمپانیاکان دەبنەوە، وە بەهێزکردنی سکیڵی پەیوەندی کردن و بڕوابەخۆبوون.

شیاوی باسە ئەم وۆرکشۆپە چاڵنجێک بوو لە نێوان قوتابییانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، موسڵ و تەکنیکی باکوور.

ژمارەیەک قوتابی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ ئەنجامدانی مەشقی هاوینە دەچنە میسر

رۆژی پێنج شەممە 20ـی تەمموزی 2023، پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی پێشوازی کرد لە پێنج قوتابی زانکۆمان کە بڕیارە بەمەبەستی ئەنجامدانی مەشقی هاوینە سەردانی وڵاتی میسر بکەن.

لە دیدارێکدا کە هەریەکە لە یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، قوتابییان و بەڕێوبەری ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ئامادەیبوون، دوای بەخێرهاتن، رێنمایی پێویست بە قوتابیان درا دەربارەی چۆنیەتی هەڵسوکەوت کردن لەگەشتەکەیان لەوڵاتی میسر و هیوای گەشتێکی پڕ لەزانست و زانیاری و ئالوگۆری کولتورییان بۆ خوازرا.

لە میانەی دیدارەکەدا سەرۆکی زانکۆ لە وتەیەکی کورتدا وێڕای بەخێرهاتن رێنمایی قوتابیانی کرد و رایگەیاند: “خۆشحاڵ و دڵخۆشم جارێکی تر ژمارەیەک قوتابی ئێمە سەفەر دەکەن بەمەبەستی ئاڵوگۆری زانست و زانیاری و کولتوری و نەتەوەیی، ئێستا دەرگا کراوەیە بۆ گەشتی زانستی، وەک سەرۆکایەتی زانکۆ زۆرمان پێخۆشە قوتابیانمان گەشت بکەن و وڵاتان ببینن و حەزدەکەین کولتوری جوانی کوردەواری نیشانی وڵاتان بدەن، قوتابیانی میسریش پێشوازی زۆرباشیان لێدەکرێت و گەشتی شوێنی جیاوازیان پێدەکرێت، پێکەوەژیانی نەتەوەیی نیشانی قوتابیان دەدرێت، جگە لەگەشتە زانستییەکە کاری باش بکەن و سیمای جوان نیشان بدەن لەڕێگەی کردەوە باشەکانتانەوە ئەوان تێدەگەن ئێوە کێن و لەکوێ هاتوون و مێژووتان چییەو خاوەن چین”.

هەروەها گوتیشی: “دەبێت سیمای جوانمان نیشانیان بدەن، گرنگ ئەوەیە رووی جوان و ڕاستەقینەی خۆمان نیشانیان بدەن و پێیان بڵێن کە فرە ئایین و فرە کولتور لەکوردستان بەیەکەوە دەژین بەبێ کێشە و یەکتریمان قبوڵە، ئێوە گەنجن ئومێد دەکەم سودمەند بن و زیاتر چاو کراوەبن، چونکە ئەم گەشتە بەس زانستی نییە بەڵکو گەشتی کولتوری و نیشتیمانی و نەتەوەییە”.

بڕیارە رۆژی هەینی 21ـی تەمموزی 2023 ئەو قوتابیانە گەشت بکەن و ماوەی مانگێک لە وڵاتی میسڕ دەمێننەوە، قوتابییەکان قوتابی قوناغی سێیەمی زانکۆمانن لەهەریەک لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێری، تەندروستی و پزیشکی و ئەندازیاری هەولێر، کە پێشتر هەڵسەنگاندنیان بۆکراوە لە ئاستی زانینی زمان و ئاستی زانستی هەڵبژێردراون، مەشقەکەیان لە زانکۆی میسر بۆ زانست و تەکنەلۆژیا (مصر للعلوم والتکنولوجا) دەبێت.

ئەم گەشتە لە چوارچێوەی ئەو ستراتیژییەتەیە کە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دایڕشتووە بۆ بە نێودەوڵەتی بوون. ئەم پڕۆژەی ئاڵوگۆڕەی قوتابییانیش بەشێکە لەو ستارتیژە و ساڵانە بەردەوامی دەبێت.