سەنتەری راهێنانی پێداگوجی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خولی (سێزدەهەم)ـی راهێنانی پێداگۆجی رادەگەیەنێت، بۆ ئەم مەبەستە ئاگاداری سەرجەم مامۆستایانی هەڵگری بروانامەی ماستەر و دکتۆرا دەکەینەوە ئەوانەی دەیانەوێت بەشداریی لە خولی راهێنانی پێداگۆجی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بکەن، پێویستە بەشێوەی رەچاوی ئەو مەرج و خاڵانە بکەن کە لە خوارەوە دیاریکراون:
ڕێنماییە گرینگەکان بۆ خوازیاران
-پێویستە خوازیار هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا/ ماستەر بێت.
-سەبارەت بە خاڵی یەکەم خوازیار ئەگەر بڕوانامەی لە یەکێک لە زانکۆکانی دەرەوەی وڵات بەدەستهێنابێت پێویستە بڕوانامەکەی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستییەوە یەکسان کرابێت.
-پێویستە خوازیار لەکاتی پێشکەشکردن هەڵگری بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی بێت و ماوەی سێ ساڵی بەسەردا تێنەپەڕیبێت.
دۆکیومێنتە پێویستەکان بۆ پێشکەشکردن
-فەرمانی زانکۆیی بەخشینی بڕوانامەی دکتۆرا/ ماستەر، هەروەها فەرمانی یەکسانکردنی بڕوانامە کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستییەوە دەرچووبێت بۆ ئەو بڕوانامانەی کە لەدەرەوەی وڵات بەدەستهاتوون.
-بڕوانامەی بەکالۆریۆس/ ماستەر/ دکتۆرا بە نمرە (ڕەسەن+کۆپی).
-بڕونامەی توانستی زمانی ئینگلیزی ئایلتس کە تێکڕای لە نمرەی(٥) کەمتر نەبێت یان هاوتاکانی.
-نووسراوی لاری نەبوونی شوێنی کار (تەنها بۆ ئەو پێشکەشکارانەی کە دامەزراون).
-پسوولەی بەشداریکردن لە خولی پێداگۆجی (پسوولەی قیستی یەکەم).
-کۆپی پاسپۆرت.
-یەک وێنەی کەسی.
زانیارییە گشتییەکان
-پڕۆسەی وەرگرتنی دۆکیومێنتەکان لە رۆژی یەکشەممە ٦/٧/٢٠٢٥ دەست پێدەکات.
شوێنی وەرگرتنی دۆکومێنتەکان لە سەنتەری پێداگۆجی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەناو کەمپی یەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەسەر شەقامی کەرکووک – بەرامبەر کۆلێژی ئەندازیاری بەڕێوەدەچێت.
لەکاتی پێویست دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ژمارە تەلەفۆنی سەنتەر: ٠٧٥١٧٣٠٨٦٧٦