راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر سەردانی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان دەکات

راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر سەردانی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان دەکات

رۆژی یەک شەممە2024/4/28 (د.طالب محمد شریف عمر) راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر سەردانی ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان کردو ، لەلایەن (د.خانزاد احمد) ئەمینداری گشتی باڵای خانمان و گەشەپێدان پێشوازی لێکرا.

لە کۆبونەوەیەکدا باس لە هەماهەنگی نێوان هەردوو لا کرا کە هەماهەنگی لە نیوان دامەزراوەکانی حکومەت و ناوەندە ئەکادیمیەکان بە پشت بەستن بە توێژینەوە و لێکۆلینەوەی زانستی و سود وەرگرتن لە توانا ئەکادیمەکان بۆ خزمەت گەیاندن بە تاکەکانی ناو کۆمەلگەو بەشداری کارای گەنجان لە چوارچێوەی پەرەپێدانیان لە کۆی کایەکانی کۆمەلگا.

راگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر