راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەشداری دیداری زانکۆکانی عەرەبی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کرد

راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەشداری دیداری زانکۆکانی عەرەبی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و د. طالب محمد شریف عمر ، راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر، بیست و نۆیەمین دیداری عەرەبی بۆ ئاڵوگۆڕی دەرفەتی مەشق لە نێوان زانکۆکانی ئەندام لە یەکێتی زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی بە میوانداری زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر، لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەستی بە کارەکانی کرد.

دیدارەکە لەژێر چاودێری ئەمیندارییەتی گشتی یەکێتی زانکۆکانی عەرەبی و بە ئامادەبوونی چەندین بەرپرسی حکومی، مامۆستایانی زانکۆی ناوخۆ و بیانی و قوتابیان دەستی بەکارەکانی کرد.

جێگەی ئاماژەیە بیست و نۆیەمین دیداری عەرەبی دوو رۆژ دەخایەنێت و سبەی کۆتا رۆژی دیدارەکە دەبێت.

راگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر

٢٨ی نیسانی ٢٠٢٤