زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی نینگبۆی چینی ڕێککەوتننامەیەکی زانستیان واژۆ کرد

بەمەبەستی گرنگیدان بە بواری خوێندنی زانستی و پیشەیی و تەکنیکی، ڕێککەوتننامەیەکی زانستی لە نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی نینگبۆی چینی واژۆ کرا.

پ.ی.د.یونس خالد خۆشناو کە بە نوێنەرایەتی سەرۆکی زانکۆی پۆلی تەکنیکی هەولێر لە وڵاتی چینە، ڕێککەوتنامەیەکی زانستی و ئەکادیمی لەنێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی نینگبۆ ولاتی چین واژۆ کرد.

بە بەپێی ڕێککەوتننامەکە هەردوو زانکۆ دەتوانن هەماهەنگی و چالاکی زانستی هاوبەش ئەنجام بدەن کەخۆی دەبینێتەوە لە پەرەپێدانی پڕۆگرمەکانی خوێندن و ئاڵوگۆڕکردن قوتابیان و ستافی مامۆستایان و خول و ڕاهێنانی تەکنیکی و پیشەیی .

شایانی باسە ڕێککەوتننامەکە بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی بازرگانی حکومەتی چین لە نێوان هەردوو زانکۆدا ئەنجامدرا.