ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە 22ی نیسانی 2024، بەنوێنەرایەتی پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، پ.د. کیهان زرار غفور، ڕاگری کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر بەشداری کرد لەڕێوڕەسمی کردنەوەی كۆنفرانسێکی زانستی نێودەوڵەتیی زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک لەژێر ناونیشانی(21st International Multi-Conference on Systems, Signals & Devices (SSD’2024)).
ئەو ڕێوڕەسمە لەلایەن زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک بەهەماهەنگی لەگەڵ (زانکۆی سفاکس – تونس، زانکۆی فیلادلفیا – ئوردن، زانکۆی چیمنیتز بۆ تەکنەلۆجیا – ئەڵمانیا و زانکۆی لایپزیگ بۆ زانستە کردارییەکان – ئەڵمانیا) ڕێکخرابوو.