Daily Archives: شوبات 18, 2024

ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی یەکێتی قوتابیانی کوردستان

پەیامی راگر و ی. راگر و ئەندامانی ئەنجومەنی پەیمانگەی تەکنیکی خەبات…
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی یەکێتی قوتابیانی کوردستان، لە رۆژی (١٨) شوبات ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی یەکێتی قوتابیانی کوردستان، بەو بۆنەیەوە گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی قوتابیان بە گشتی و یەکێتی قوتابیانی کوردستان بە تایبەتی دەکەین.
جێگای شانازیمانە، لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ لە ساڵی (١٩٥٣)دا، ئەم یەکێتیە لەسەر دەستی ڕابەری ڕۆحیی نەتەوەکەمان نەتەوەیی کورد (بارزانی نەمر) دامەزراوە، تا ئێستاش بەبێ وەستان لە خزمەتکردنی ڕەوتی زانست و مەعریفە بەردەوامە، سەرباری خزمەتکردنی بزوتنەوەی رزگاریخوازی میللەتەکەمان، سەرکەوتن و سەربەرزی بۆ قوتابیان.
د.کاوە خلیل میران

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدات

لەژێر چاودێری بەڕێز پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر وۆرکشۆپێکی تایبەت بە #ئاسایشی_ئەلیکترۆنی ساز دەکات.

ئەم وۆرکشۆپە بەسەرپەرشتی بەڕێز پ.د.كیهان زرار غفور راگری کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر و پسپۆڕانی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی بەڕێوەدەچێت کە چەند ته‌وه‌رێكی گرنگ لە بارەی ئاسایشی ئەلیکترۆنی لەخۆ دەگرێت، کە ئامانج لێیان هۆشیار کردنەوەی خەڵک و کەمکردنەوەی مەترسییە ئەلیکترۆنییەکانە. تێگەیشتنێکی گشتگیر لە بنەماکانی ئاسایشی ئەلیکترۆنی پێشکەش بە بەشداربووان دەکرێت.

 

بۆ خۆتۆمارکردن لەم وۆرکشۆپە تکایە لێـــــــــــــــــــــــــرە کلیک بکە.

رێکەوت: رۆژی سێ شەممە 20ـی شوباتی 2024

شوێن: لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر.

کات 11ی بەیانی.

بۆ بەشداری کردن بەشێوەی ئۆنلاین لەرێگەی بەرنامەی زوومەوە تکایە لێـــــــــــــــــــــــــرە کلیک بکەن.

ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابییانی کوردستان دەکات

ڕۆژی یەکشەممە 18ی شوباتی 2024، شاندێکی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە سەرۆکایەتی پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەردانی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیانی کوردستانی کرد بەبۆنەی یادی 18ی شوباتی ساڵیادی 71هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی قوتابییانی کوردستان و لە لایەن سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەتەوە پێشوازییان لێکرا.

شاندەکەی زانکۆ پێکهاتبوون لە پ.د. ئازاد حەسەن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی، پ.ی.د. بۆتان مەجید ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، پ.ی.د. یوسف مستەفا ڕەسوڵ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی زانکۆ.

لە میانی سەردانەکەدا سەرۆکی زانکۆ دەستەگوڵی پیرۆزبایی پێشکەش بەسکرتێری قوتابیان کرد و پیرۆزبایی ئەو یادە مەزنەی لێکردن و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ ئەو رێکخراوە خواست کە خزمەتی زۆری کردووە لەشار و لەشاخ.