ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابییانی کوردستان دەکات

ڕۆژی یەکشەممە 18ی شوباتی 2024، شاندێکی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە سەرۆکایەتی پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەردانی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیانی کوردستانی کرد بەبۆنەی یادی 18ی شوباتی ساڵیادی 71هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی قوتابییانی کوردستان و لە لایەن سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەتەوە پێشوازییان لێکرا.

شاندەکەی زانکۆ پێکهاتبوون لە پ.د. ئازاد حەسەن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی، پ.ی.د. بۆتان مەجید ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، پ.ی.د. یوسف مستەفا ڕەسوڵ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی زانکۆ.

لە میانی سەردانەکەدا سەرۆکی زانکۆ دەستەگوڵی پیرۆزبایی پێشکەش بەسکرتێری قوتابیان کرد و پیرۆزبایی ئەو یادە مەزنەی لێکردن و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ ئەو رێکخراوە خواست کە خزمەتی زۆری کردووە لەشار و لەشاخ.