سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە کونسولی گشتی وڵاتی هیندستان لە هەولێر دەکات

رۆژی پێنج شەممە 14ی دیسەمبەری 2023، پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی کرد لە مادان گۆپال کونسوڵی گشتی وڵاتی هیندستان لە هەولێر.

لە دیدارێکدا کە هەریەکە لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر، بەڕێوبەرانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و تۆماری گشتی ئامادەیبوون گفتوگۆکرا لەبارەی دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆکان وڵاتی هیندستان لە رووی زانستی و ئەکادیمییەوە.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە کردنەوەی گۆشەیەک لە کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەناوی گۆشەی پەرتوکخانەی هیندستان کە تیایدا ژمارەیەکی بەرچاو لە سەرچاوە گرنگەکانی تایبەت بە بوارەکانی (پزیشکی، پەرستاری، کشتوکاڵی، دەرمانی گیایی، هەنگەوانی، کارگێڕی و زمانی ئینگلیزی) لە خۆدەگرێت.

لەلای خۆیەوە کونسوڵی نوێی هیندستان لە هەولێر بەڵێنیدا وەک کونسوڵخانە بەردەوام بن لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ زانکۆ و زیاتر بەرەوپێشەوەی ببەن و ئامادەی هەر هاوکارییەک دەبن لە بواری ئەکادیمی

لەچوارچێوەی هەماهەنگی و بەهێزکردنی پەیوەندییە ئەکادیمیەکانی نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و کونسولخانەی وڵاتی هیندستان چەند چالاکیەکی زانستی و ئەکادیمی ئەنجامدرا.

یەکێک لە چالاکییەکان بریتی بوو لە کردنەوەی گۆشەی کتێبخانەی هندی لە کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ و کۆمەڵێک کتێبی بەنرخیشیان پێشکەش بەکتێبخانەی زانکۆمان کرد، لەئایندەشدا کتێبی زیاتر ئەکادیمی دەبەخشن بەزانکۆمان. هەروەها چالاکیەکی وەرزشیش ئەنجامدرا کە بەشێک لە قوتابییان ڕاهێنانی یۆگایان ئەنجامدا.

دواتر د.طالب ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسور لەجیاتی سەرۆکی زانکۆ گوتارێکی بەزمانی ئینگلیزی پێشکەش کرد، باسی گرنگی ئەو پەیوەندییە ئەکادیمیانەی کرد، باسی ئەو خاڵە هاوبەشانەی کرد کەوڵاتی هندستان و حکومەتی هەرێم هەیانە وەک ڕێزگرتن لەکولتورو فرە کولتوری پێکەوە ژیان و پێشکەوتنەکان لەو بوارە، هەروەها باسی کرد کەپێمان وایە کونسوڵی نوێی هندستان هاریکارێکی باش دەبێت بۆ بەهێزکردن و هەماهەنگی دروستکردن لەنێوان زانکۆکانی کوردستان بەگشتی بەتایبەتی هەماهەنگی و بەهێزکردنی پەیوەندی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەگەڵ زانکۆ ئاستبەرزەکانی وڵاتی هندستان، کونسوڵ پردی ئەو پەیوەندییە دەبێت بۆ زیاتر خزمەتکردنی وڵات و زیاتر پێشکەوتنی بواری ئەکادیمی وڵات و زانکۆمان بەتایبەتی .

پاشان چالاکییەکی دیکە بەڕێوەچوو کە بریتی بوو لە پێشکەشکردنی سیمینارێک لە لایەن کونسوڵ و تێیدا خوێندن و چۆنیەتی خوێندن لەوڵاتی هندستان بۆ ئامادەبووان شیکرایەوە، شێوازی خوێندن چۆنە، ئەو سکۆلەرشیپانە باسکران کە قوتابیانی دەرەوەی وڵاتێ هیندستان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن، هەندێک لەو سکۆلەر شیپانە بە پێی مەرجەکانیان دەکرێت بەخۆرایی وەربگیرێن و ئەو کاتەش هەموو خەرجییەکان لەئەستۆی حکومەتی هندستان دەبێت.

زانکۆ و بەشەکانی ئەوان بۆ هەموو وڵاتانی جیهان واتە 180 وڵات خزمەت دەکات، کونسوڵی گشتی هندستان هەموو جۆرە هاوکارییەکی خۆی نیشاندا هاوکاری پێشکەشی قوتابیان و فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بکەن بۆ پێشکەشکردن بۆ سکۆلەرشیپەکان.

و زانستی.