سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لە چالاکییە زانستییەکانی کۆلیژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی دەکات

بە ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداریی لە فێستیڤاڵی چارەسەری سرووشتیی لە کۆلیژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر کرد.


لە فێستیڤاڵەکەدا کە یاریدەدەری راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و سەرۆکی بەشی چارەسەری سرووشتی و ژمارەیەک لە مامۆستایان و قوتابیان ئامادەی بوون، قوتابیان بەشی چارەسەری سرووشتیی بەشێوەی گرووپ پۆستەریان لەسەر چارەسەری سرووشتیی ئامادەکردبوو، لە شێوەی پێشانگایەکدا پۆستەرەکانیان نمایش کرد.

قوتابیانی بەشداربوونی چالاکییەکە، روونکردنەوەیان لەسەر پۆستەرەکانیان بە سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ئامادەبووانی دا.

جێی ئاماژەیە، ساڵانە بەشی چارەسەری سرووشتیی لە کۆلیژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر ئەم چالاکییە زانستییە ئەنجام دەدەن و قوتابیان پۆستەرەکانیان لە چوارچێوەی پێشانگایەکدا نمایش دەکەن.