راگری پەیمانگە سەردانی کونسوڵخانەی هیندستان لە هەولێر دەکات

راگری پەیمانگە سەردانی کونسوڵخانەی هیندستان لە هەولێر دەکات

رۆژی دووشەممە 4ی دیسەمبەری 2023، د. طالب محەمەد شەریف راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر سەردانی کونسوڵخانەی هیندستانی لە هەولێر کرد و لەلایەن بەڕێز مادان گۆپال کونسوڵی گشتی وڵاتی هیندستانەوە پێشوازی لێکرا.

لە دیدارێکدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییەکانی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر و زانکۆ و کۆلێژەکانی ئەو وڵاتەوە کە لەماوەی رابردوودا بەڕێز راگر سەردانی ئەو وڵاتەی کردبوو.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە کردنەوەی گۆشەیەک لە پەرتوکخانەی پەیمانگە بەناوی گۆشەی پەرتوکخانەی هیندستان کە تیایدا ژمارەیەکی بەرچاو لە سەرچاوە گرنگەکانی تایبەت بە بوارەکانی (پزیشکی، پەرستاری، کشتوکاڵی، دەرمانی گیایی، هەنگەوانی، کارگێڕی و زمانی ئینگلیزی) لە خۆدەگرێت.

لەلای خۆیەوە کونسوڵی نوێی هیندستان لە هەولێر بەڵێنیدا وەک کونسوڵخانە بەردەوام بن لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پەیمانگە و زیاتر بەرەوپێشەوەی ببەن و ئامادەی هەر هاوکارییەک دەبن لە بواری ئەکادیمی و زانستی.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر