سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر دەکات

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر دەکات

ڕۆژی دووشەممە 27ـی نۆڤەمبەری 2023، پ.د. ئیدریس محمد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆ، پ.ی.د. نەجیب تۆما بتۆ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و مامۆستا سەرمەند نەسرەدین بەڕێوبەری کارگێڕی سەرۆکایەتی زانکۆ، سەردانی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆریان کرد و لەلایەن ڕاگری پەیمانگە بەرێز د. طالب محمد شريف و یاریدەدەری ڕاگر و ئەندامانی ئەنجومەنی پەیمانگە پێشوازییان لێکرا.

لەمیانی سەردانەکەیدا سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەگەڵ راگر و ئەندامانی ئەنجومەنی پەیمانگە کۆبووەوە و چەند بابەتێکی گرنگی پەیوەست بە پەیمانگە تاوتوێکران.

هەر لە دیدارەکەدا د. ئیدریس دەستخۆشی لە راگر و ئەنجومەن و ستافی پەیمانگە کرد لە بەرامبەر ئەو خزمەتەی کە بە دامەزراوەکە دەیکەن هەروەها بەڕێزیان پاڵپشتی تەواوی خۆی دووپاتکردەوە بۆ پرۆژەکانی داهاتوو بۆ زیاتر برەودان بەو دامەزراوە ئەکادییمییە.

دواتر بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی کاروبارەکانی پەیمانگە دەستنیشانکردنی کەم و کورتییەکان، سەرۆکی زانکۆ و شاندی یاوەری هۆبە و بەشە کارگێریەکانی پەیمانگەیان بەسەرکردووە.

راگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر