سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دوو تاقیگەی لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران کردەوە

رۆژی دووشەممە 27ـی نۆڤەمبەری 2023، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دوو تاقیگەی لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران کردەوە.

لە رێوڕەسمی کردنەوەی هەردوو تاقیگەی بەشی پەرستاری و بەشی IT لە کۆلیژی تەکنیکی سۆران کە هەریەک لە پ.ی.د.نجیب توما بتو، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ کاروباری زانستی و بەڕێوەبەری کارگێری و خۆیەتی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆلێژەکە، ئامادەی بوون، م. پاکستان محەمەد ئەمین یوسف، ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران سوپاسی سەرۆکی زانکۆ و سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێری کرد بۆ پشتیوانی و پاڵپشتییە بەردەوامەکانی لە کۆلیژەکە و دابینکردنی ئامێر و کەلوپەلی و پێداویستی بۆ تاقیگە و بەشە زانستییەکانی.

لای خۆیەوە، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، دووپاتی پشتیوانییەکانی بۆ کۆلیژەکە لە دابینکردنی پێداویستییەکان و پەرەپێدان بە ژێرخانی کۆلیژەکە کردەوە.

دواتر سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ راگر و ئەنجوومەنی کۆلیژی تەکنیکی سۆران کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا گوێی لە خواست و داواکاریی راگر و یاریدەدەری راگر و سەرۆک بەشەکانی کۆلیژەکە گرت بە ئامانجی بەرەپێشبردنی ئاستی زانستی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

تاقیگەی یەکەم پێکهاتبوو لە تاقیگەی (MMM) تایبەتە بە بەشی شیکاری نەخۆشییەکان بوو، کە دەتوانرێت سەرجەم پشکنینەکان لەم تاقیگەیە ئەنجام بدرێن بە پێشکەوتووترین ئامێری سەردەم، هاوکات ئامێره‌كان پێكهاتوون له‌ ئامێری ماگلۆمی بۆ پشكنینه‌ هۆرمۆنیه‌كان وه‌ ئامێری كۆباس (C111) بۆ پشكنینه‌ كیمیاییه‌كان، وه‌ ئامێری (CBC) بۆ پشكنینه‌كانی خوێن له‌ گه‌ڵ چه‌ند مایكرۆسكۆپێك.

تاقیگەی دووەم پێکهاتبوو لە (21) سێتی کۆمپیوتەری کە سەرجەم قوتابیانی بەشەکانی کۆلێژی ناوبراو دەتوانن سوود لەم تاقیگەیە وەربگرن، لە وانەی کۆمپیوتەر.

جێی ئاماژەیە، لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا، چەندین پرۆژەی گرنگ و ستراتیژی لەو کۆلیژەدا ئەنجامدراوە و بڕێکی زۆر لە ئامێر و کەلوپەل و پێداویستی بۆ تاقیگە و بەشە زانستییەکانی کۆلیژەکە دابینکراوە کە بەشی هەرە زۆری لەسەر داهاتی زانکۆمان بووە و لە داهاتوودا بەپێی پلان و پێویستی داواکارییەکانی دیکەی کۆلیژەکە جێبەجێ دەکرێت.