پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر و پۆرتیڤڵ کۆلێژی ئەمریکی لە کالیفۆرنیا بوونە دەستەخوشکی یەکتر

پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر و پۆرتیڤڵ کۆلێژی ئەمریکی لە کالیفۆرنیا بوونە دەستەخوشکی یەکتر.

لە کۆبوونەوەیەکی ئۆنلایندا بەئامادەبوونی د. نەجیب تۆما یاردەدەری سەرۆکی زانکۆ و د.طالب محمد شریف عمر راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر و د.رەنج سیروان بەرێوەبەری پەیوەندییەکانی ئەکادیمییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەستپێکی کاری هاوبەشی نێوان پۆرتیڤل کۆلیجی ئەمریکی لە کالیفۆرنیا و پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر / زانکۆی پۆلیتەکی هەولێر چووە بواری جێبەجێ کردنەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا رێککەوتننامەی نێوان هەردوو لا کە پێکدێت لە پلان و بەرنامەی کاری هاوبەش بۆ ماوەی سێ ساڵ لە بوارەجیاوازەکانی زانستی و ئەکادیمی و کارگێری تاوتوێکرا.

شایانی باسە، ماوەی ساڵێک زیاترە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر و پۆرتیڤڵ کۆلێژ کار بۆ ئەو پرۆژەیە دەکەن و بۆ ئەو مەبەستە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە جیاتی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر و زانکۆی کیێرن لە جیاتی پۆرتیڤل کۆلێژ
یاداشتی لێکتێگەیشتنیان واژوو کردووە.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر#