پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر وۆرکشۆپێکی بۆ قوتابییانی قۆناغی یەکەمی هەردوو بەشی پەرستاری و کارگێڕی کار(بەیانیان/ئێواران) رێکخست

پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر وۆرکشۆپێکی بۆ قوتابییانی قۆناغی یەکەمی هەردوو بەشی پەرستاری و کارگێڕی کار(بەیانیان/ئێواران) رێکخست

رۆژی شەممە 11ی نۆڤەمبەری 2023، بە ئامادەبوونی راگری پەیمانگە د. طالب محەمەد شەریف و یاریدەدەری راگر م. سەربەست ناسر، وۆرکشۆپێک بۆ قوتابییانی قوناغی یەکەمی هەردوو بەشی کارگێڕی کار و پەرستاری (بەیانیان/ ئێواران)ی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەڕێوەچوو.

لە دەستپێکدا راگیری پەیمانگە وتارێکی پێشکەش کرد کە تیایدا وێڕای بەخێرهاتن گوتی: ئەم جۆرە وۆرکشۆپانە سوودێکی زۆری بۆ قوتابییان هەیە کە لەم رێگەیەوە کارامەییەکانی فریاگوزاری سەرەتایی فێردەبن و ، بەرچاو ڕوونیان پێدەدرێت رێکارەکانی قوتابیان و لەبارەی چۆنیەتی هەڵسوکەوت کردن و خۆگونجاندن لەگەڵ کەشی پەیمانگە و هەروەها چۆنیەتی بەکارهێنانی مودڵ.

دواتر دەستکرا بە پێشکەشکردنی بابەتەکانی وۆرکشۆپەکە کە پێکهاتبوون لە سێ سیمنار لە بوارەکانی (چۆنیتی بەکار هێنانی سیستەمی مودڵ، فریاگوزاری سەرەتایی و چۆنیەتی هەڵسوکەوت کردن لە دامەزراوە ئەکادیمییەکان).

شیاوی باسە قوتابییان سوودێکی زۆریان لە بابەتەکان وەرگرت بەتایبەت لە بواری مودڵ کە لە ڕێگەیەوە قوتابی دەتوانێت ئەرکەکانی رۆژانە و ئەنجامی تاقیکردنەوە و نمرەکانیان بەشێوەیەکی سەردەمییانە ببینن.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر