سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە شاندێکی دەزگای ئەمیندارییەتی عەتەبەی حوسەینییە بۆ وەرگێڕان و پەیوەندی رۆشنبیری دەکات

ئەمڕۆ پێنچ شەممە 2ی نۆڤەمبەری 2023، پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی کرد لەشاندێکی دەزگای (الامانة العامة للعتبة الحسنية المقدسة مركز الترجمة و التواصل الثقافي).

لە دیدارێکدا کە پ.ی د.ڕەنج سیروان بەرێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ئامادەیبوو، شاندی میوان چەند کتێب و بابەتێکی گرنگیان وەک دیاری پێشکەش بە زانکۆمان کرد کە وەرگێرابوونە سەر زمانی شیرینی کوردی، و خۆیان لە بابەتەکانی تایبەت بە ڕەوشت و ئاین و بابەتی تر دەبینییەوە، لەبەرامبەردا سەرۆکی زانکۆ سوپاسی شاندەکەی کرد و خۆشحاڵی خۆی دەربری بەو کارەیان.

شایەنی باسە ئەوە یەکەمجار نییە ئەو دەزگایە سەردانیزانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەکەن، خۆشحاڵی خۆشیان دەربری کە هەرچی پێویستی هەبێت بەبابەتی وەرگێران ئەوان ئامادەن هاوکاری زانکۆمان بکەن.