زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و رێکخراوی (جی.ئای.زی)ی ئەڵمانی و دامەزراوەی وێستگە دیدارێکی تایبەت بە ئافرەتان رێکدەخەن

رۆژی چوار شەممە 2ـی ئابی 2023، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و رێکخراوی (G.I.Z)ی ئەڵمانی و دامەزراوەی وێستگە دیداریێکیان لە ژێر ناونیشانی (بەهێزکردنی پێگەی ئابووری ژنان لە کەرتی تایبەتدا) سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر رێکخست.

لە دیدارەکەدا هەریەکە لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، راگرانی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر، پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر و مێرگەسۆر، نوێنەری باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە بەغدا، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای خانمان و ژمارەیەک لە بەڕێوبەرانی زانکۆمان ئامادەیبوون چەند وتارێک پێشکەش کرا.

سەرەتا د. نەجیب تۆما وتارێکی سەرۆکی زانکۆی خوێندەوە کە تیایدا وێڕای بەخێرهێنان سوپاسی ئامادەبووانی کرد و خۆشحاڵی زانکۆی دەربڕی بە هاوبەشی کردن و میوانداریکردنی دیدارەکە، و ئاماژەی بەوەدا کە ئافرەت لە کۆمەڵگای کوردی و لە مێژوویی سیاسیی و کۆمەڵایەتی کوردستاندا رۆڵ و پێگەی تایبەتی هەبووە و لە سەردەمی شۆڕشەکاندا وێڕای ئەرکی دایکایەتی و پەروەردەکردنی منداڵ، هاوکات بەشێوەی بەشداریی راستەوخۆ  و ناڕاستەوخۆ پشتیوانییان لە خەباتی پێشمەرگە و شۆڕشدا هەبوو.

هەر لە وتارەکەی سەرۆکی زانکۆدا هاتووە، “هاوتەریب لەگەڵ پلان و ستراتیژی حکومەت بۆ پاراستنی پێگەی ژن لەناو کۆمەڵگا بە گشتی و لەناو دامەزراوەکانی دەوڵەت بەتایبەتی، زانکۆمان بایەخی بەم بوارەش داوە و لەم چوارچێوەیەشدا بەشێک لە پۆستەکانی زانکۆمان لەلایەن ئافرەتەوە بەڕێوەدەبرێن و بۆ سەرکەوتنیشیان هەموو جۆرە پشتیوانییەکمان کردوون و لەداهاتووشدا بە هەمان تێڕوانینەوە بەردەوام دەبین”.

“لەگەڵ بەرەوپێشجوونەکانی کۆمەڵگا و رەخساندنی هەلیکار بۆ ژنان، زانکۆمان بەپلانێکی تۆکمە کاردەکات بۆ رەخساندنی هەلیکار بۆ دەرچووانمان تا ئێستاش بە هەماهەنگیی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بەخۆشحاڵییەوە بەشێک لە دەرچووانمان هەڵیکاریان بۆ رەخسێندراوە”.

دوای وتاری هەریەکە لە نوێنەری باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە بەغدا و ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای خانمان دەستکرا بە پێشکەشکردنی پانێڵەکە و تیادا رۆڵی ئافرەتان لە پەرەپێدانی ئابووری و بەشداریکردنیان لە سەرجەم کایەکانی ژیان گەنگەشەکرد، هەروەها باسیان لەو ئاڵنگارییانە کرد کە دێنە بەردەم کارکردنی ئافرەتان لە کاتی کارکردن و باسیان لە چارەسەرییەکان کرد، و چۆنیەتی بەرزترکردنەوەی توانای ئافرەتان بەمەبەستی کارکردن و ئابووری سەربەخۆ لە کەرتی گشتی و تایبەت و گۆڕینی ئەندێک یاسا و رێسا بەشێوەیەک کە لە بەرژەوەندی ئافرەتاندا بێت.

پاشان دەرگای گفتوگۆ واڵاکرا بۆ ئامادەبووان بۆ ئەوەی پرسیار و راوسەرنج و پێشنیارەکانیان بخەنەڕوو و گفتوگۆیەکی چڕوپڕ و بەرهەمداریان ئەنجام دا و کۆتایی بە دیدارەکە هات.

 

بەرێوەچوونی خولی زمانی ئینگلیزی لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر

بەرێوەچوونی خولی زمانی ئینگلیزی لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر

رۆژی سێشەمە ٢٠٢٣/٨/١ لە چوارچێوەی کاروچاڵاکییەکان و بەردەوامی پێشخستنی توانا زانستیەکان، یەکەم رۆژی خولی زمانی ئینگلیزی لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەرێوەچوو.

لە سەرەتادا بە وتاری ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەرێز د. طالب محمد شریف دەستی پێکرد، باسی لە جێبەجێکردنی ئەرکی سێیەمی زانکۆ کرد کە خزمەت کردنە بەسەرجەم تاکەکانی نێو کۆمەلگە، ئامانج لێ زیاتر پێشخستنی ئاستی خوازیارانە، لەهەمان کاتدا ڕاگری پەیمانگە بەلێنی دا ئەم خولە وەک دەرگایەک بێت لە داهاتودا خولی جۆراو باشتر لەسەرجەم بوارەکان بەپێی توانا بۆ خوازیاران بکاتەوە.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر.