ژمارەیەک قوتابی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کە بۆ ئەنجامدانی مەشقی هاوینە لە وڵاتی پۆڵەندان، بە نەریتی کوردەواریی جەژنی قوربانیان لە یەکتر پیرۆزکرد.
لەچوارچێوەی پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی قوتابیان لەنێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆکانی جیهان، هەفتەی رابردوو ٣٣ قوتابی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ ئەنجامدانی مەشقی هاوینە گەیشتنە وڵاتی پۆڵەندا.
ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ٢٠٢٣/٦/٢٨ هاوکات لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان، ئەو قوتابییانە لە زانکۆی لودز لە پۆڵەندا بە جلوبەرگی کوردی و ئاڵای کوردستانەوە جەژنی قوربانیان لە یەکتر پیرۆزکرد.
دیمەنی جلوبەرگی قوتابیان و ئاڵای کوردستان لەناو زانکۆی لودز بووە جێی سەرنجی قوتابیانی کورد و بەم بۆنەیەوە قوتابیانی زانکۆکە پیرۆزباییان لە قوتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کرد و وێنەیان لەگەڵ گرتن.