دەستخۆشیی و پێزانین

بەناوی خۆمان و زانستخوازان و خوێنەرانی کتێبی کتێبخانەی کۆلێژی تەکنیکی سۆران؛ دەستخۆشیی و سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی (( کتێبخانەی ناوەندیی- زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر )) دەکەین، لە بەرامبەر بەخشینی کۆمەڵێک سەرچاوەی گرنگ و پێویست، کە هاریکاریی چاکی خوێنەران و قوتابیانمان دەکات بۆ زانیاریی وەرگرتن و توێژینەوەکانیان.

جێگەی ئاماژە پێکردنە؛ ئەو کتێبانەی دابینکراون وەک دیاری بەخشراون بە کۆلێژەکەمان، هەروەها بابەتەکان هەمەچەشن، بەڵام زۆربەیان پەیوەندارن بە پسپۆڕییەکانی: پزیشکی و کارگێڕی و تەکنۆلۆژیای زانیاریی و ژمێریاری.

کتێبەکان بە زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزین، بەم شێوەیە:

  • (٤٥)کتێب بە زمانی کوردی.
    -(١٦٩) کتێب بەزمانی عەرەبی.
  • (١٢٧) کتێب بە زمانی ئینگلیزی.
    جێی شانازیی و سەربەرزیی ئەکادیمییە؛ بڵێین: کتێبخانەکەی کۆلێژی تەکنیکی سۆران زیاتر لە (١٠) هەزار کتێب و سەرچاو و توێژینەوەی زانستی تێدایە، بەم بەخشینە سەرچاوە زانستییەکانی زیاتر دەبن.

هیواخوازین کتێبخانەی کۆلێژەکەمان لە هەموو ڕووێکی زانستیی سەرچاوەی هەبێت و کەشێکی زانستیانەتر بە خوێنەران: ( مامۆستایان و قوتابییان و توێژەران و …) ببەخشێت.

هەر لە خۆشیی و تەندروستی و زانست و زانیاری دابن، دووبارە سوپاس بۆ دیارییە زانستییە بە بەهاکانتان.