رۆژی شەمە رێکەوتی ٢.٢٣/٥/٦بەسەرپەرشتی ماموستایانی بەشی شیکاری نەخۆشیەکان (م.هڤرس عبدی ) , (م.شرین جبار) ، (م.شریهان حیکمت ) و قوتابیانی شیکاری نەخۆشیەکان بەیانیان قوناغی یەکەم هەڵسان بە ئەنجامدانی چالاکی وشیارکردنەوەی (ئەسپێی سەر) بۆ قوتابیان هەردوو قوتابخانەکانی ( دواناوەندی دێلزیانی تێکەلاو / هاملتۆنی بنەرەتی تێکەلاو )سەرەتا بە پێشکەش کردنی سمیناری زانستی کە باس لە هۆکاری دروست بونی و بلاوبونەوە و چۆنیەتی خۆپاراستن و ناسینەوە و چارەسەرکردنی کرا . دواتر دەستکرا بە دابەشکردنی بروشۆری بۆ قوتابخانەکان و کۆلانەکان و مارکێتەکان و مالان و بۆیە زۆر سوپاسی بەرێوبەر و ماموستایانی هەردوو قوتابخانەکان دەکەین بە ناوی کۆلیژی تەکنیکی سۆران کە زۆر هاوکارمان بوون لە بەجێ گەیاندی ئەم چالاکیە
بەناوی بەڕێز⁄ پ.ی. اومێد ارشد حوێزی ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێر لە ڕۆژی جیھانی پەرستاران پیرۆزبای لە سەرجەم پەرستارانی جیھان و کوردستان دەکەین لەم یادە ھیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین لە خزمەت کردنی ناوەندە تەندروستیەکان
رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 9ـی ئایاری 2023، بە ئامادەبوونی جەنابی مەلا مستەفا مەسعود بارزانی، نوێنەری سەرۆکی هەرێم، بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا، سەرۆکی زانکۆ پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، بەڕێوبەری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، قائیمقامی قەزای مێرگەسۆر، ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و ژمارەیەک کەسایەتی و پیاوماقولانی دەڤەرەکە و بەرپرسانی حیزبی و حکومی و مامۆستایان و قوتابیان، رێوڕەسمی بەفەرمی ناساندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەڕێوەچوو.
مەراسیمەکە بە ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان و گوێگرتن لە مارشی نیشتمانی ئەی ڕەقیب دەستی پێکرد، دواتر راگری پەیمانگە د. طالب محەمەد شەریف وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا بەخێرهاتن و سوپاسی بەڕێز مەلامستەفا بارزانی کرد بۆ ئەو هاوکاری و دەستگرتنەی بەڕێزیان بە پەیمانگە هەر لەسەرەتای دامەزراندنی پەیمانگە تا ئەم ساتە.
دواتر بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا دەستخۆشی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بەرپرسانی هاوکار لە دامەزراندنی یەکەمین دامەزراوەی ئەکادیمی لە دەڤەرەکە کرد و ئەم هەنگاوەی بە گرنگ وەسف کرد بۆ گەنجانی قەزای مێرگەسۆر و دەڤەری بارزان و رایگەیاند ئەمە بچووکترین دیاری ئێمەیە بۆ ئەم دەڤەرە شۆڕشگێڕ و تێکۆشەرە و هیواداریم لێمانی قبوڵ بکەن.
پاشان لە پارچە ڤیدیۆیەکدا سەرۆکی زانکۆ پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی وتەیەکی پێشکەش کرد و رایگەیاند: “کردنەوەی ئەم پەیمانگەیە گرنگییەکی تایبەتی هەیە بۆ دەڤەرەکە خۆمان بە خۆشحاڵ دەزانین کە بتوانین خزمەتی ئەم دەڤەرە بکەین و وەک زانکۆ هەوڵ دەدەین ئەو پسپۆڕییانەی لەم پەیمانگەیە دەخوێندرێن لەگەڵ سروشتی دەڤەرەکە و بازاڕی کار بگونجێنین، هەر بۆ ئەو مەبەستەش بۆ ئەمساڵی خوێندن بەشێکی دیکەی زانستی لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر دەکرێتەوە ئەویش بەشی پەرستارییە کە دەبێتە هۆی پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی قەزای مێرگەسۆر و دەوروبەری بە کارمەند و یاریدەدەری پزیشکی لە گەنجانی دەڤەرەکە ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر بەرەوپێشچوونی کەرتی تەندروستی لە ناوچەکە”.
دواتر کورتە ڤیدۆیەک لەسەر چۆنییەتی دامەزراندن و قۆناغەکانی بنیاتنانی پەیمانگە، هەروەها ستراتیژ و بەرنامەی داهاتووی پەیمانگەی تێدا روونکرایەوە.
بەر لە کۆتایی رێوڕەسمەکە بەڕێز مەلا مستەفا بارزانی خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە هەریەک لەو بەڕێزانەی کە لە ماوەی رابردوودا یارمەتیدەر و هاوکار و پاڵپشتیکارێکی گرنگ بوون لە دامەزراندن و کردنەوە و پەرەپێدانی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر.