لە دوای واژووکردنی گرێبەستێکی نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم، دوو ئامێری تاقیگەی پێشکەوتوو لە وڵاتی ئەڵمانیا، بۆ بەشی (ICTE) لە کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر لەسەر ئەرکی کۆمپانیای ناوبراو دابینکرا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 15ـی ئاداری 2023 دوو مامۆستای کۆلێژی ناوبراو دەستیان بە راهێنان کرد لەسەر ئامێرەکان.
ئامێرەکانی تاقیگەکە پێکهاتوون لە (Communication System) و (Control System) کە دروستکراوی کۆمپانیای (LN) ـی ئەڵمانین و لەسەر ئەرکی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم کڕدراون، وەک بەشێک لە ناوەرۆکی گرێبەستەکە لە ئێستادا مامۆستایان م. سیڤان حسێن علی و م. جبار مجید صادق مامۆستا لە کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر بۆ ماوەی یەک هەفتە راهێنانیان لە وڵاتی ئەڵمانیا پێدەکرێت.